سەرۆکایەتیی سوریا پێکهێنانى
لیژنەیەکى بە ئامانجى لێکۆڵینەوە لە روداو و گرژییەکانى وڵاتەکە راگەیاند کە لە
حەوت کەس پێکدێت دەبێت لەماوەى 30 رۆژدا ئەو لیژنەیە راپۆرتى کۆتایی رادەست بکەن.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتیی سوریا لە
لاپەڕەى تایبەتى تێلێگرام بڵاویکردوەتەوە؛ لیژنەیەکى تایبەتیان بەو روداوانە
پێکهێناوە کە لە کەناراوەکان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانى سەربە دەسەڵاتى
بەشار ئەسەد، سەرۆکى پێشوى سوریا رودەدەن.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە سەرۆککۆمار بڕیاریداوە بە پێکهینانى لیژنەیەکى نیشتیمانیی و سەربەخۆ تا لە
راستى روداوەکانى کەناراوەکانى سوریا بکۆڵێتەوە.
ئەوەش رونکراوەتەوە کە ئەرکى ئەم لیژنەیە
دەرخستنى هۆکار و ئەو هەلومەرجانەیە کە بونەتەهۆى رودانى ئەم گرژییانە و
لێکۆڵینەوەش لەو پێشێلکارییانە دەکرێت کە بەرامبەر هاوڵاتییانى مەدەنى و لایەنە
ئەمنییەکان و سوپا ئەنجام دراون و لایەنى بەرپرس ئاشکرا دەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکەى
سەرۆکایەتیی سوریا ئەم لیژنەیە لە حەوت کەس پێکدێت و جەختیش کراوەتەوە کە پێویستە
هەمو لایەنەکانى حکومەتى وڵاتەکە هەماهەنگى بکەن و ئەوەى پێویستە ئەنجام بدرێت و
لیژنەکەش پێویستە لەماوەى 30 رۆژدا راپۆرتى خۆى بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە بەرز
بکاتەوە.
114 جار خوێندراوەتەوە