جەهەپە نەخشەڕێگەیەکی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی
ئاشتی لە باکوری کوردستان تورکیا ئامادەکردوە و داوا دەکات کۆمسیۆنێکی پەرلەمانی
بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێت.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، پارتی گەلی کۆماری -
جەهەپە پاکێجێکی 20 خاڵی وەک نەخشەڕێگەیەک بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی
و چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا ئامادەکردوە و بڕیارە بەم نزیکانە
بڵاوی بکاتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان لە
بەشێکی نەخشەڕێگەکەی جەهەپە دا هاتوە، بۆ ئەوەی هەنگاوکانی سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری پرسی
کورد و پڕۆسەی ئاشتی سەربگرێت، دەبێت کۆمسیۆنێکی پەرلەمانی
دابمەزرێت.
لە بەشێکی دیکەدا ئاماژە
بەوەکراو، دەبێت سیاسەتی سەپاندنی قەیوم بۆ شارەوانیەکانی
باکوری کوردستان و تورکیا کۆتایی پپێبهێندرێت و داواش دەکات، لەدژی
ئەو لایەن و کەسایەتیانەی قسەی ڕق و کینە لەدژی پڕۆسەکە
بەکاردەهێنین، سزا بدرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، وا
بڕیارە سبەینێ دووشەممە شاندێکی دەمپارتی بە بەشداری هەردو هاوسەرۆکانی ئەو پارتە لەبارەی
پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەردانی جەهەپە بکەن.
247 جار خوێندراوەتەوە