ئەمڕۆ
یەکشەممە، شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندە (سەڵاح چاوشین) تێدەپەڕێت.
سەڵاح چاوشین
فەرماندەی مەفرەزە سەرەتاییەکان و هەڵسوڕاوی دیاری
بزوتنەوەی گۆڕان
- ناوی ته‌واوی سه‌ڵاح سه‌عید حه‌مه
قه‌زاز ناسراو بە ( صڵاح چاوشین ).
- له‌دایكبوی ساڵی (1947)ی گه‌ڕه‌كی
چوارباخی شاری سلێمانی.
- قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و
ناوه‌ندیی له‌سلێمانی ته‌واو كردوە.
- ساڵی 1961 په‌یوه‌ندیی به‌ڕێكخستنه‌كانی
پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردوە.
- له‌ساڵی 1963 دا بۆته پێشمه‌رگه‌ی
ناو شار.
- له‌ساڵی 1964 له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
دوبه‌ره‌كی له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، پشتگیریی باڵی
مه‌كته‌بی سیاسیی كردوه.
- له‌ساڵی 1964دا، له ئاماده‌یی پۆلیسی
به‌غداد وه‌رگیراوه.
- پاش دو ساڵ خوێندنی ته‌واو كردوه و
به كۆمیسەری پۆلیس دامه‌زراوه.
- له‌ساڵی 1972 په‌یوه‌ندیی به رێكخستنه
نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی - لینینەوه كردوه.
- له‌ڕوی پیشه‌ییه‌وه، تا ساڵی 1974
له سلێمانی، رانیه، هه‌ولێر، ئامێدی و دهۆك خزمه‌تی كردوه . له‌هەمان ساڵ 1974دا
دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و حكومه‌تی عێراق، له دهۆك په‌یوه‌ندی
به‌شۆڕشه‌وه كردوه.
- دواتر به پله‌ی سه‌رلق له‌هێزی ئه‌زمەڕ
پێشمه‌رگایه‌تیی كردوه و له‌شه‌ڕه‌كانی حه‌وزی ڕواندز و ناوچه‌ی سلێمانی دا
به‌شدار بوه.
- پاش نسکۆی شۆڕش له‌ساڵی 1975دا، دور
خرایه‌وه بۆ دیوانیه و كه‌ربه‌لا له‌باشوری عیراق و بوە بە فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌ی
ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردن. له‌وێ درێژه‌ی به په‌یوه‌ندییه رێكخراوه‌ییه‌كانی
دا‌و پشتگیری لە پڕۆژه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری كردوە.
- هاوینی 1976 په‌یوه‌ندیی به مه‌فره‌زه
سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ بەرابەرایەتی (ی ن ک) كردوە و له دۆڵی جافایه‌تی ژیانی
پێشمه‌رگایه‌تیی ده‌ست پێكردوەتەوە و ساڵی دواتر بوه به‌رپرسی سەربازیى ناوچه‌كانی
بناری قه‌ندیل.
- له كۆتایی هه‌مان ساڵ بۆ ناوچه‌ی
سلێمانی گه‌ڕاوەتەوە و ماوه‌یه‌ک وەک به‌رپرسی عه‌سكه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ
رۆڵی گێڕاوە.
- ساڵی 1978 په‌یوه‌ندی به رەوانشاد نه‌وشیروان
مسته‌فا-وه دەکات كه له‌و كاته‌دا فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی 3ی شارباژێر بوە.
- هه‌ر ئه‌و ساڵه بوه به‌رپرسی هێزی
پارێزگاری مام جەلال له‌گوندی نۆكان، دواتریش به فه‌رمانی مام جەلال له‌گه‌ڵ
هه‌ر یه‌ك له مه‌لا به‌ختیار، غه‌فور ساڵح ژاژڵه‌یی و جه‌مال عه‌لی باپیر ره‌وانه‌ی
سنوری هه‌رێمی چوار كراوە بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌هێزكردنی ئه‌و
هه‌رێمه.
- له‌كۆتایی ساڵی 1978، بوە بە فه‌رمانده‌ی
هه‌رێمی دو كه سنوره‌كه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و چه‌می رهزانو شوان‌و
سورداشی گرتۆته‌وه.
- ساڵی 1980 له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌نوه‌ر
حه‌سه‌ن، شاخه‌وان عه‌باس، ئاوات قاره‌مانی، شۆڕش ئیسماعیل، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید،
ئه‌سكه‌نده‌ر حاجی ئاغا ئاكره‌یی، ره‌فیق سهبریو محه‌مه‌د غه‌ریب عه‌بدوڵڵا
به‌شدار بو له‌خولێكی عه‌سكه‌ری له لوبنان كه به‌ره‌ی دیموكراتی رزگاریخوازی
فه‌له‌ستین بۆ كادیره عه‌سكه‌رییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سازی
كردبو. پاش ته‌واوكردنی خوله‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، له‌سنوری هه‌رێمی
شەش له بناری قه‌ندیل درێژه‌ی به‌جموجوڵی پێشمه‌رگانه‌ی داوە.
- ساڵی 1982 سه‌رپه‌رشتیی چه‌ند خولێكی
عه‌سكه‌ریی كردوە له دۆڵی مالیمۆس له نزیك گوندی كانی زه‌رد و ناوزه‌نگ. له‌م
خولانه‌دا توانا عه‌سكه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه مه‌شقپێكراوه‌كان په‌ره‌یه‌كی زۆریان
پێ دراوه، هه‌ر ئه‌و ساڵه دوا به‌دوای پێكهێنانی تیپه‌كان، كراوە بە فه‌رمانده‌ی
تیپی 31ی به‌رزنجه، به‌ڵام زۆری نهبردوە به پله‌ی فه‌رمانده‌ی تیپ گوازرایه‌وه
بۆ تیپی 47ی پیره‌مه‌گرون و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و بناری
قه‌ندیل به‌شداریی له‌ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پشتیواندا كرد.
- له ماوه‌ی ساڵانی 1984-1987 ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بوه.
- له‌ساڵانی 1989-1990 له چوارچێوه‌ی
سه‌ر له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دا، بوەته جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی
یه‌ك كه باره‌گاكه‌ی له‌دزڵی بوە.
- له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991دا، له قاسمه
ڕه‌ش له‌گه‌ڵ رەوانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوە لە ڕەوانەکردنی یەکەکانی
ھێزی پێشمەرگە بۆ ناو شار و ئامادەکردنی بارەگا بۆ خوالێخۆشبو مام جەلال، دوای ڕاپەڕینیش
لێپرسراوێتی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی له‌ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێ سپێردراوە.
- دوای یەکەم ئەزمونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 1992، لەبەر پێویستی
بارودۆخەکە و لەسەر داوا و پێداگری مەکتەبی سیاسی یەکێتی به‌پله‌ی (عه‌مید) وەک
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی دەستبەکاربوە.
- له‌ساڵی 1996دا، بوە بە به‌رپرسی هه‌واڵگری
له‌فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
- له‌ساڵی 2005دا، وەک بە یاریده‌ده‌ری
مام جەلال بۆ كاروباری پێشمه‌رگه و نوێنەری سکرتێری گشتی یەکێتی لەناو فەرماندەیی
گشتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رۆڵی گێڕاوە.
خەباتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان
- دوای ئەوەی لە کۆتایی 2006، رەوانشاد نەوشیروان
مستەفا لە یەکێتی جیادەبێتەوە و کۆمپانیای وشە بۆ کاری میدیایی دادەمەزرێنێت، سەڵاح
چاوشین وەک بیروباوەڕی سیاسیی لەناو پڕۆژە سیاسیەکەی کاک نەوشیروان جێی خۆی دەگرێت
و یەکێک دەبێتە لە کەسە نزیک و باوەڕپێکراوەکانی رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان.
- لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانە
- ئەندامی لیژنەی پێکهێنانی جڤاتی گشتی
بزوتنەوەی گۆڕانە
- لە کۆتای 2014 تا 2018، سکرتێری جڤاتی
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
- لە خولی دوەمی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
وەک بڕوابون بە پرەنسیپی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەناو جڤات دەستبەرداری پۆستی
سکرتێری جڤات دەبێت و وەک ئەندامێکی کارا و کاریگەری جڤاتی گشتی دەمێنێتەوە.
- خۆی و بنەماڵەکەی وەکچۆن لە خەباتی چەکداری
کوردی لە شۆڕشی ئەیلول و دواتر لە شۆڕشی نوێ وەک دەستەی پێشمەرگە سەرەتاییەکانی 1976
رۆڵی دیاری هەبوە، لەگەڵ دروستبونی یەکەم ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی یەکێک بوە لە
سەرکردە کاریگەرەکان کە پشتی لە پۆست و پلەی حیزبی و حکومیی کردوەو، لەناو بزوتنەوەی
گۆڕان پشتیوانی خەڵک و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیان کردوە.
- لە مانگی ئابی 2018 دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە
بوە و لەم ماوەیەدا چەندین جار چارەسەری لە دەرەوەی وڵات بۆ کراوە.
_ دوای وەرگرتنی چەند مانگێک لە چارەسەری
پزیشکی، بەرەبەیانی رۆژی 9ی ئازارى 2019 لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی ژیانئاوایی
کرد.
275 جار خوێندراوەتەوە