بەپرسێكی وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرایدەكات؛ هێرشە
سەربازییەكانیان بۆ سەر هەسەدە لە ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام
دەبێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەزر، لەسەرزاری بەرپرسێکی
باڵای وەزارەتی بەرگری تورکیاوە كەرەتی كردوەتەوە ناسنامەی ئاشكرا بكات بڵاویكردەوە؛
لەدوای رێککەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكات (هەسەدە) و دیمەشق هێرشەكانیان بۆ
سەر چەکدارە کوردەکان لە باکوری سوریا بەردەوام دەبن.
ئاژانسەكە ئەوەیخستوەتەڕو، بەرپرسە سەربازییەكەی توركیا
ئامادەنەبو وردەکارییەکانی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکان بخاتەڕو.
شەوی (10ـی 3) سەرۆکایەتیی سوریا رێکەوتنێكی ههشت خاڵی لە نێوان
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)ـی لەگەڵ
ئەحمەد شەرع سهرۆكی قوناغی راگوزەری سوریا راگەیاند كەبەپێی رێككەوتنە
واژۆكراوەكەی نێوانیان (هەسەدە) بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری سوریا.
لای خۆشیەوە و لە هەمان رۆژدا، ژەنەراڵ، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی
هەسەدە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە: نایانەوێت هێزەکانی سوریای دیموکرات
هەڵبوەشێنینەوە، بەڵكو ویستیان وایە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەكەڵ سوپای نوێی
سوریا تێكەڵ بكەن كە ئەوەش بەئامانجی بەهێزتر كردنی سوپایە.
دوێنێ سێشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیی
لە رێککەوتنەکەی مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)
و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر كرد.
49 جار خوێندراوەتەوە