خامنەیی: تا ئێستا پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکام پێ نەگەیشتوە

KNN : Kurdish News Network
07:05 - 12/03/2025
جیهان
+
-

ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرا كرد؛ تا ئێستا پەیامی سەرۆکی ئەمەریکای پێ نەگەیشتوە و دانوستاندنی نێوان تاران و واشنتۆن  بێسودە، چونكە دەزانن كە لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نابێت.


هەواڵ: (KNNC)


لە میانەی وتارێكی بۆ خوێندكارانی زانكۆكانی وڵاتەكەی، عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: تاکە وڵات بەیەکجاری ملکەچبونی بۆ ستەمکارانی جیهان رەتکردبێتەوە ئێرانە، وتیشی: تا ئێستا پەیامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای پێ نەگەیشتوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، ئەو كاتەی سەرۆکی ئەمەریکا وتویەتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ، بەدڵنیاییەوە رای گشتی فریودەدات، بۆیە دانوستاندنی نێوانیان لەگەڵ ئەمەریكا بێسودە، چونكە دەزانن كە لایەنی بەرامبەر پابەندی بەڵێنەكانی خۆی نابێت.


ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران رونیكردوەتەوە؛ سروشتی ڕاستەقینەی وڵاتانی رۆژئاوا، ستەمکارانی جیهان ئاشکرادەکەن هەربۆیە و داوا دەکەن كە  وڵاتان ملکەچی خۆیان بۆ دەربڕن و بەرژەوەندییەکانی ئەوان بخەنە پێش بەرژەوەندی گەلەکەی خۆیان.

 

راشیگەیاند: ئەگەر وڵاتەكەی بیەوێت چەكی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ناتوانێت رێگری لە تاران بكات.

 

پێشتر، عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە رایگەیاندوە؛ بەمنزیکانە لەڕێی نێوەندگیرێکەوە نامەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا بۆ عەلى خامنەیی، رێبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەدەستیان دەگات كە لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمیی ئێرانەوەیە.

249 جار خوێندراوەتەوە