سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكردوە كە کەس نایەوێت فەلەستینییەکان لە كەرتی غەززە
دەربکات و هیواش دەخوازرێت كە هاوتا روسییەکەی، بە پێشنیاری ئاگربەستی (30) رۆژە رازی
ببێت.
هەواڵ: (KNNC)
لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ مایکڵ مارتن سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا لە کۆشکی
سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رایگەیاند: کەس نایەوێت
فەلەستینییەکان لە كەرتی غەززە دەربکات.
سەبارەت بەجەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوە كرد؛ شاندی دانوستانکارانی
ئەمەریکا دەستبەجێ بەرەو روسیا بەڕێدەكەون، كەداوا لە مۆسكۆ دەكەن بە پێشنیازی
ئاگربەستی (30) رۆژە لە ئۆکرانیا رازی ببن.
لە كۆنگرەكەدا سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنوسانی وتوە: هیوادارە
ڤلادیمێر پوتین، هاوتا روسییەکەی، بە پێشنیاری ئاگربەست ڕازی بێت.
هاوکات، ترەمپ جەختی كردەوە كە، متمانەی بە وڵاتەكەی خۆی هەیە كە لە شەڕی
بازرگانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ویلایەتە یەكگرتوەكان سەردەکەوێت .
پیشتریش جێگری سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندبو : كار بۆ راگرتنی جەنگی
ئۆكرانیا و رازیكردنی روسیا بەئاگر بەست دەكەن.
366 جار خوێندراوەتەوە