گەڕی دوەمی سەردانەکانی
دەمپارتی بۆلای پارت و لایەنە سیاسییەکان دەستی پێکردوەتەوە و ئەمڕۆش لە چوارچێوەی
سەردانەکاندا، لەگەڵ سێ پارت و لایەن کۆدەبنەوە.
هەواڵ:KNNC
پارتی یەکسانی و دیموکراسی
گەلان-(دەمپارتی) لە چوارچێوەی تاوتوێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری (پەکەکە)
و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، لەگەڵ سێ پارت و لایەنی سیاسی کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی کارنامەی سەردان
و کۆبونەوەکانی دەمپارتی، ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی بە سەرۆکایەتی هەریەك لە هاوسەرۆکان،
تونجەباکرهان و تولای هاتیم ئوغڵاری، لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ پارتی کرێکارانی
تورکیا کۆدەبنەوە. پاشانیش سەردانی بارەگای سەرەکی هەریەك لە پارتەکانی ئایندە و سەعادەت
دەکەن.
هاوکات، بڕیاریشە،
شاندی دەمپارتی، ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی ئایندە لە پەرلەمانی تورکیا، لەگەڵ پارتی نەتەوە
پەرستی تورکیا-(مەهەپە) و پارتی داد و گەشەپێدانی-(ئاكپارتی) کۆببنەوە.
27 جار خوێندراوەتەوە