هەزار و 700 خێزانی سوریا ئاوارەی لوبنان بون

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 11/03/2025
جیهان
+
-

بەهۆی گرژییەکانی چەند رۆژی رابردو کە شار و گوندەکانی سوریای گرتوەتەوە، زیاتر لە هەزار خێزان کەناراوەکانی سوریایان بەرەو لوبنان بەجێهێشتوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ژوری بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکانی لوبنان بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی چەند رۆژێکە شار و گوندەکانی کەناراواەکانی سوریای گرتوەتەوە، هەزار و 777 خێزان سوریایان بەرەو لوبنان بەجێهێشتوە و ئاوارەبون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ژمارەیەکی بەرچاو هاوڵاتی سوری رویان کردوەتە پارێزگای عەکار لە لوبنان، بەهۆیەوە چەندین ئاستەنگی دروستبوە دیارترینیان دەستەبەرکردنی شوێنی مانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکانە.

 

ژورەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردەوامن لە هەماهەنگییەکانیان بۆ زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ئاوارانەی رویان لە شارەکە کردوە.

 

بەپێی راپۆرتی ژوری بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکانی لوبنان، تا ئێستا هەزار و 777 خێزان کە دەکاتە حەوت هەزار و 616 کەس، ئاوارەی لوبنان بون و بەسەر 15 شارۆچکە و گوندی پارێزگای عەکاردا دابەشکراون.

50 جار خوێندراوەتەوە