لالیت پاتیدار، گەنجێکی هیندی تەمەن 18 ساڵە، بە
پڕموترین دەموچاو، خاوەنی تۆمارى پێوانەیی جیهانی گینسە بە 201.72 تاڵ مو لە هەر
سانتیمەتر چوارگۆشەیەکى دەموچاویدا.
هەمەڕەنگ:KNNC
گەنجە هندییەکە، کە لە جیهاندا هیچکەس هێندەی ئەم
مو بە دەموچاویەوە نییە، لە منداڵیەوە توشبوی نەخۆشی "هایپەرتریکۆزیس" بوە کە بە "نیشانەکانی گورگ"
ناسراوە، نەخۆشییەکی دەگمەنە و لە هەر ملیارێک
کەسێک تەنها یەک کەس توشی دەبێت و تائێستاش نزیکەی 50 حاڵەت لە مێژودا تۆمار کراون.
پاتیدار کە لە 95%ـی دەموچاوی بە مو داپۆشراوە؛ باس لەوە دەکات سەرەتا
هاوپۆلەکانی لێی دەترسان، بەڵام دوای ئەوەی باشتر دەیناسن، لەگەڵ موە زۆرەکانی دەموچای رادێن.
لەبارەی پێشنیارەکانی خەڵک بۆی کە موی دەموچاوی لاببات، ئەو نایەوێت نەشتەرگەریی
بکات دەشڵێت: "هیچ شتێکم نییە بیڵێم، تەنها ئەوە دەڵێم کە خۆم بەو شێوەیە خۆشدەوێت
و نامەوێت بگۆڕێم".
پاتیدار کە خاوەنی ئەکاونتێکی یوتیوبە و ئەزمونی
ژیانی لەوێوە باس دەکات لەبارەی تۆمارکردنی ناوی لە کتێبی گینس دەڵێت؛ ئەوە شەرەفێکی
گەورە بۆ من هیچ شتێکم نییە بیڵێم، تەنها زۆر دڵخۆشم بەم خەڵات و دەستکەوتە".
219 جار خوێندراوەتەوە