کام دایکانى شیردەر لە مانگى رەمەزان دەتوانن بەڕۆژو ببن؟

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 11/03/2025
تەندروستی
+
-

ئەو دایکانەى شیر دەدەن بە منداڵەکانیان لەگەڵ هاتنى مانگى رەمەزان ئەو پرسیارەیان لەلا دروست دەبێت ئایا دەتوانن بەڕۆژو ببن یاخود نا؟ بەتایبەت ئەگەر دایکەکە یەکەم ئەزمونى بێت و نەزانێت رێگا راستەکە کامەیە، پزیشکێکى پسپۆڕیش ئەو دایکانە دەکات بە سێ گروپەوە و رێنماییان دەکات.

 

تەندروستى:KNNC


عەمرو حەفناوى، پزیشکى پسپۆڕى منداڵان و تازە لەدایکبوان رایدەگەیەنێت؛ کۆمەڵێک حاڵەت هەیە تێیدا دایکانى شیردەر دەتوانن بەڕۆژو ببن و هەندێکى دیکەیشیان ڕێگایان پێنادرێت رۆژو بگرن.

 

رونیکردوەتەوە کە ئەو دایکانەى شیر دەدەن بە منداڵانى خوار تەمەن دوو مانگ بەهیچ جۆرێک نابێت بەڕۆژو ببن، چونکە ئەو دایکانە پێویستە لەماوەیەکى کەمدا چەند جارێک شیر بە منداڵەکانیان بدەن، هەربۆیە دایکەکە پێویستى بە خواردن هەیە تا شیرەکەى کەم نەبێتەوە و پێکهاتەکەشى نەگۆڕێت.

 

رونیشیکردوەتەوە کە ئەگەر منداڵەکە تەمەنى لە دوو مانگ زیاتر بێت، دایکەکە دەتوانێت ئەزمونى بەڕۆژوبون تاقى بکاتەوە بە مەرجێک کە لەکاتى پارشێو و بەربانگدا ژەمێکى باش بخوات کە دەوڵەمەند بێت بە پرۆتین و شیرینیی و شلەمەنییەکان.

 

ئەوەشى خستوەتەڕو کە ئەگەر منداڵەکە لەگەڵ شیری دایکیدا کەوتوەتە نانخواردن و تەمەنى تەنها شیرخواردنى تێپەڕاندوە دەتوانێت بەشێوەیەکى ئاسایی بەڕۆژو بیێت، بەڵام هەر دەبێت ژەمەکانى دەیخوات دەوڵەمەند بێت بە پێکهاتە خۆراکییە جیاوازەکان.


130 جار خوێندراوەتەوە