نوێترین توێژینەوە مەترسیی هەڵکردنى مۆمى بۆندار لەناو ماڵەکان ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 04/03/2025
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەکى زانستى دەریخستوە کە هەڵکردنى مۆمى بۆندار لەناو ماڵەکاندا گەردیلەى زۆر بچوک دەردەدەنە ناو هەواى ژورەکە و مەترسیی لەسەر تەندروستى دروست دەکەن.

 

تەندروستى:KNNC

 

بەپێی ئەو توێژینەوەیەیى لە گۆڤارى زانستى (ACS Environmental Science and Technology Letters) بڵاوکراوەتەوە؛ مۆمى بۆندار لەناو ماڵەکاندا زیان بە تەندروستى دەگەیەنێت و رونکراوەتەوە کە هەرچەندە وا باس دەکرێت کە ئەم مۆمانە سەلامەتترن و دوکەڵێکى کەمیان هەیە بەراورد بە مۆمە بێ بۆنەکان، بەڵام پێویستە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەى زیاتر لەبارەى زیانەکانیان بکرێت بەهۆى ئەو تەنۆلکانەى دەریدەدەن.

 

توێژینەوەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەى کە توانەى چینى سەرەوەى ئەم مۆمانە دەبێتەهۆى دەردانى ماددەیەکى چڕى هایدرۆکاربۆنى و لەڕوى زانستیشەوە سەلمێنراوە کە ئەم ماددەیە ئەگەر لەگەڵ ماددەى دیکەدا کارلێک بکەن لە هەودا ئەوا زیان بۆسەر تەندروستى مرۆڤ دروست دەکەن.

 

توێژەران ئەم توێژینەوەیەیان لەسەر 15 جۆرى مۆم ئەنجامداوە و بە وردى چاودێرى ئەم کاریگەرییانەیان کردوە و جەخیتان کردوەتەوە کە ئەو گەردیلانەى مۆمە بۆندارەکان دەریدەکەن هێندە بچوکن بە ئاسانى بە سیستمى هەناسەدانماندا تێدەپەڕن و تێکەڵى هاتوچۆى خوێن دەبن و زیان بە تەندروستى دەگەیەنن.

111 جار خوێندراوەتەوە