رۆژوگرتن پەرستشێکی رۆحیی و جەستەییە، بۆ ئەوەی بتوانین لە مانگى پیرۆزى
رەمەزاندا، جگە لە لایەنە ئایینى و رۆحییەکەى؛ سودى تەندروستیش وەربگرین کۆمەڵێک
ختاڵ هەیە دەتوانین پەیڕەویان بکەین.
بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، کۆمەڵێک هەنگاو و رێگا دانراوە کە دەتوانن
لەڕێی بەڕوژوبونەوە سودى تەندروستیش وەربگرن کە ئەمانەن:
پارشێوێکی تەندروست
باشترە خواردنێک بخۆین کە دەوڵەمەند بێت بە ریشاڵ و
پڕۆتین وەک شۆفان و هێلکە و سەوزەوات، کە هاوکاریمان دەکەن ماوەیەکی درێژ بە تێریی
بمێنینەوە.
جگە لەوانە هەوڵبدە پێش دەستپێکردنى رۆژەکەت و لە
پارشێودا بڕێکی ئاوی باش بخۆیتەوە تا لە رۆژدا لەشت لە وشکبونەوە بەدور بێت.
بەربانگێکی هاوسەنگ
هەوڵبدە رۆژوەکەت بە ئاو و خورما بشکێنیت، سێ دەنک خورما
بخۆ و دواتر پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو کاتە زۆرەی بێ شەکر و
شلەمەنییەکان بویت.
بڕێکی زۆر لە خواردن بە یەکجار مەخۆ، چونکە دەبێتە هۆی
زیانگەیاندن بە گەدەت و هەوڵ بدە ژەمی ئێوارەت لەسەر بەربانگ با کاربۆهیدراتی ئاڵۆزی
لەخۆگرتبێت وەک "برنج و نانی بۆر" و پرۆتین کە لە گۆشت و
پاقلەمەنیەکاندا هەیە و سەوزەواتی تێدا بێت.
دوربکەوەرەوە لە خواردنی ناتەندروست
دوربکەرەوە لە خواردنی سورەوەکراو و چەور وەک بۆرەک و
سەمبوسەی سورەوەکراو و خواردنی پڕ چەوری، چونکە دەبێتە هۆی خراپ هەرسکردن و
زیادبونی کێشی جەستە.
هەروەها دوربکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی و خوارنەوە
گازییەکان، کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەیەکی خێرایی ئاستی شەکر کە دواتر بەهەمان
خێرایی دادەبەزێت.
بەشێوەیەکی رێکخراو ئاو بخۆرەوە:
لەنێوان بەربانگ و پارشێودا بڕێکی تەواو لە ئاو بخۆرەوە کە
لە هەشت پەرداخ ئاو کەمتر نەبێت بۆ ئەوەی خۆت لە وشکبونەوە بپارێزیت.
دوربکەوەرەوە لە خواردنەوەی قاوە و چا بە بڕێکی زۆر.
هەوڵبدە لە ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی دانەبڕێیت
هەوڵبدە پاش نانخواردن چالاکی جەستەیی ئەنجام بدەیت وەک
پیاسەکردن لەدوای نانخواردن و بەربانگ کردن، بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن و باشترکردنی
هەرسکردن.
دوربکەوەرەوە لە ئەنجامدانی چالاکی توند بەتایبەت لە رۆژە
گەرمەکانی رۆژدا و لە کاتی رۆژوگرتندا، بۆ دورکەوتنەوە لە وشکبونەوە.
بەشی پێویست بنو
هەوڵبدە بەشی پێویست بنویت بۆ ئەوەی دوربیت لە ماندوبون
بەدرێژایی رۆژ و دەکرێت دوای نیوەڕۆ سەرخەوێک بشکێنیت بۆ ئەوەی وزەی جەستە و هزرت
نوێ بکەیتەوە.
رۆژوگرتن تەنها بۆ دورکەوتنەوە نییە لە خورادن
وخواردنەوە، بەڵکو بۆ هاوسەنگ راگرتنی دڵ و دەرونیشە، دەتوانیت سود لە مانگی
پیرۆزی رەمەزان وەربگریت بۆ پاکژکردنەوەی دڵ و دەرونیشت.
دەکرێت سود لە رۆژوگرتن ببینیت بۆ دورکەوتنەوە لە توڕەیی
و کۆنترۆڵکردنی دەرونت.
134 جار خوێندراوەتەوە