باشترین جۆرەکانى شۆربا بۆ شکاندنى رۆژو

KNN : Kurdish News Network
11:35 - 08/03/2025
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانى بوارى زانستى خۆراک،  رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە بە درێژایی رۆژەکە بەڕۆژو دەبن، بەربانگیان بە شۆربایەکى گەرم بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند جۆرێکى شۆربایان دیاریکردوە کە وزەیەکى باش دەدەن بە جەستە.

 

تەندروستى:KNNC

 

باشترین جۆرى شۆرباکان ئەوانەن کە پێکهاتەى خۆراکیی گرنگ و بەسود و پێویستیان تێدایە کە وزەى جەستە بەرەوپێش دەبەن بەتایبەت دواى ئەوەى بەهۆى رۆژوەوە لە رۆژەکەدا وزەیەکى زۆر لەدەستدراوە، جۆرەکانیش ئەمانەن:

 

-شۆرباى نیسک (نیسکێنە): بڕێکى باش پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکانى تێدایە و سودێکى زۆرى بۆ بەرەوپێشبردنى سیستمى هەرسەوە هەیە.
-شۆرباى سەوزەوات: بڕێکى باش ڤیتامین و کانزایان تێدایە کە سەرچاوەیەکى پێویستى خۆراکین بۆ باشترکردنى تەندروستى جەستە.
-شۆرباى مریشک: پرۆتین و ڤیتامین و کانزایەکى زۆرى تێدایە و بۆ بەرەوپێشبردنى تەندروستى ماسولکەکان باشە.
-شۆرباى پاقلەمەنەییەکان: بڕێکى باش کاربۆهیدرات و ڤیتامینیان تێدایە و بۆ بەدەستهێنانى وزە سودى زۆریان هەیە.

 

هەروەک کۆمەڵێک رێنماییش لەکاتى ئامادەکردنى ئەم شۆربایانە دانراون بۆ ئەوەى زۆرترین سودیان لێوەربگیرێت کە ئەمانەن:

 

-بەکارهێنانى کەرەستەى فرێش و نوێ تا پێکهاتە سەرەکى و گرنگەکان لە خۆراکەکە وەربگرین.
-کەمتر خوێ و شەکر و هەر پێکهاتەیەک بەکاربهێنین کە زیانى تەندروستیان هەیە
-بەهاراتەکانى وەک زەردەچەوە و مێخەک بەکاربهێنن چونکە بڕێکى باش دژە ئۆکسانیان تێدایە
-دڵنیاببەرەوە کەرەستەکانى ناو شۆرباکە زۆر بەجوانى کوڵاوە و خاو نییە.


153 جار خوێندراوەتەوە