ناتانیاهۆ: دەمانەوێت هەمو ئامانجەکانی جەنگی غـەززە بەدەستبهێنین

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 15/04/2025
جیهان
+
-

سەرجەم ئامانجەكانی جەنگی غەززە بە ئازادكردنی بارمتەكانیشەوە بەدەستبهێنن و بەردەوام دەبن لەسەر هێرشە سەربازییەكانیان بۆ سەر حەمماس


هەواڵ: (KNNC)


سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی باكوری كەرتی غەززەی لە فەلەستین كرد و رایگەیاند: دەیانەوێت سەرجەم ئامانجەكانی جەنگی غەززە بە ئازادكردنی بارمتەكانیشەوە بەدەستبهێنن.

 

دەشڵێت: ئیسرائیلییەكان لەپێناوی مانەوەی خۆیان دەجەنگن.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی كردەوە، هێرشەكانیان بۆسەر بزوتنەوەی حەماس بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئامانجەكانی جەنگ بەدەستدەهێنن.

76 جار خوێندراوەتەوە