وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: لە هیچ
دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناکەن، دەشڵێت: لەگەڵ
واقع مامەڵە دەکەن نەک لێدوانی میدیایی.
هەواڵ:KNNC
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی دەستبەرداری مافی پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت،
وتی ئەو پرسە لە هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر ناکەن.
وتیشی: "ئێمە هەڵوێستی دژ بەیەک لە بەرپرسانی
ئەمریکی دەبیستین، ئەوەش خزمەت بە پرۆسەی دانوستان ناکات، بەڵکو دۆخەکە زیاتر
ئاڵۆزتر دەکات، چونکە ئێران لەناو ژوری دانوستان مامەڵە لەگەڵ واقع دەکەین نەک لێدوانە
میدیاییەکان".
باسی لەوەشکردوە، تاران کراوەیە بەروی
دیالۆگی جدی ئەگەر واشنتۆن هەڵوێستی بونیادنەرانە بێت، بۆیە دەکرێت ئەو بابەتانە
لەخولی دوەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو بەڕێوەبچن، تاوتوێ
بکرێن.
لە بەرامبەردا،
واشنتۆن چالاکییە ئەتۆمییەکانی تاران رەتدەکاتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئەمەریکا دەڵێت: ناکرێت ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی یان پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆم
بێت".
826 جار خوێندراوەتەوە