ئەگەر بارمتە
ئیسرائیلییەكان ئازاد بكرێن كۆتایی بە جەنگی غەززە دێت، بزوتنەوەی حەماسیش دەڵێت: هەڵسوكەوتیان
لەگەڵ دیلە ئیسرائیلیەكان زۆر باشە، بەپێچەوانەی تەلئەبیب كە بەرامبەر بەدیلە
فەلەستینییەكان ئەنجامی دەدات.
هەواڵ: (KNNC)
نێردەی تایبەتی
ئەمەریكا بۆ بارمتە ئیسرائیلییەكان رایدەگەیەنێت: ئەگەر حەماس بارمتەكان
ئیسرائیلییەكان ئازاد بكات، هەر ئەو رۆژە جەنگی غەززە كۆتایی پێدەهێنرێت.
ئاماژەی بۆ
ئەوەش كردوە، پێویستە جەنگی غەززە و رابگیرێت و كۆتایی بە كۆمەڵكوژی لە غەززە و كۆژانەكانی
خێزانی بارمتەكان بێت.
لای خۆشیەوە،
بزوتنەوەی حەماس بڵاویكردەوە؛ هەڵسوكەوت و مامەڵەكردنیان لەگەڵ دیلە ئیسرائیلیەكان
زۆر باشە، بەپێچەوانەی ئەوەی تەلئەبیب بەرامبەر بە دیلە فەلەستینییەكان ئەنجامی دەدات.
دەشڵیت:
سزادان و كوشتنی دیلە فەلەستینییەكان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەبێ لێپرسینەوە
بەسەریاندا تێپەڕ نابێت، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن كە فشار بخەنە سەر
تەلئەبیب بۆ ئازادكردنی دیلەكان.
بزوتنەوەی حەماس
راشیگەیاندوە: رزگاركردن و ئازادكردنی دیلەكانیان لە كاری پێشینەییەكانیانە و لە
وپێناوەشدا هەمو هەوڵێك دەدەن، ئەوەش بەرامبەر بە ئەو قوربانییەی پێشكەشی
فەلەستینیان كردوە.
362 جار خوێندراوەتەوە