نەتانیاهۆ: سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ شكستی گەورەی هێناوە

KNN : Kurdish News Network
06:47 - 21/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئیسرائیل رەخنەی توند لەسەرۆكی دەزگای ئاسایشی وڵاتەكەی دەگرێت كە لەكاتی هێرشەكەی (7ـ ئۆكتۆبەر) شكستی گەورەی هێناوە، بەڵام لەئەنجامی بڕیارە دروستەكان كابینەكەی توانیویانە سەركەوتن بەدەستبهێنن.


هەواڵ: (KNNC)


بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل  بڵاویكردەوە؛ لە هێرشەكەی (7ـی ئۆكتۆبەر)ـی بزوتنەوەی حەمماس بۆسەر وڵاتەكەی، رۆنێن بار، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ناوخۆ، "شكستێكی گەورەی هێناوە"، بۆیە تەنها لەبەر ئەم هۆكارەش بێت، دەبێت كۆتایی بەخولەكەی بهێرێت.


وتیشی: لەئەنجامی ئەو بڕیارە دروستانەی لەلایەن كابینەی حكومەتەوە دراوە، توانیویانە كە لە بەرەكانی جەنگی غەززە، لوبنان، سوریا و ناوچە و شوێنە جیاواەكان سەركەوتن بەدەستبهێنن.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرئیل جەختی كردەوە كە، جەنگی ناوخۆیی لە ئیسرائیل رونادات و بەڵێنیشی بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەیدا، كە وەڵامێكی بەهێزی حوسییەكانی یەمەن دەدەنەوە كە بەردەوام هێرش دەكەنە سەریان.


لای خۆشیانەوە، سەرۆك و سەركردەی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، وتار و مەبەستەكانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بۆ ئایندەی وڵاتەكەیان باش نابێت.

367 جار خوێندراوەتەوە