ئەمەریكا گۆڕانكاریی لە شوێنی سەربازەكانی لە
خاكی سوریادا دەكات، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پشتڕاستی دەكاتەوە لە چەند مانگی
داهاتودا، هەزار سەرباز لە سوریا دەكشێننەوە.
هەواڵKNNC
شۆن پارنێڵ، وتەبێژی پێنتاگۆن لە ڕاگەیەنراوێكدا
بڵاویكردەوە: وەزیری بەرگریی، فەرمانی كردوە بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە
سوریا و لە هەندێك شوێنی دیاریكراو چڕ بكرێنەوە.
وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت: ئەو پڕۆسەیە بە مەبەست
و لەسەر بنەمای هەلومەرجەكە دەكرێت، لە چەند مانگی داهاتوشدا نزیكەی هەزار سەربازیان
لە سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەكشێننەوە و كەمتر لە هەزار سەرباز دەهێڵنەوە.
لە راگەیەنراوەكەی پێنتاگۆندا جەختكراوەتەوە لەوەى،
وێڕای كەمكردنەوەی هێزەكانیان، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، وەك پێشتر
ئامادە دەبێت بۆ هێرشكردنە سەر پاشماوەكانی داعش لە سوریا و وەڵامی هەر هەڕەشەیەكی
دیكەی تیرۆریستیش دەدەنەوە ئەگەر سەرهەڵبدات.
66 جار خوێندراوەتەوە