کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما
بەرزدەبنەوە و سبەینێش خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان
ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەور.
دەشڵێت:
بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما دوو تـــا ســـێ پلە بەزردەبنەوە.
سەبارەت بەکەشی
سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و
هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
هاوکات، بەراورد
بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یــەک تـــا دوو پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و
مامناوەند دەبێت.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر
: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان:33 پلەی سیلیزی
66 جار خوێندراوەتەوە