نوێترین توێژینەوە کەلەبارەى سەرخەوشکاندن
کراوە دەریخستوە کە هاوکاردەبێت لە چارەسەرکردنى کێشەکانى مێشک و چەندین سودى
تەندروستى گەورە بە جەستە دەبەخشێت.
تەندروستى:KNNC
بەپێی ئەو راپۆرتەى لە پێگەى تەندروستى (ساینس
ئەلێرت) بڵاوکراوەتەوە؛ چەند توێژەرێک لە زانکۆى تەکساسى ئەمەریکا تایبەت بە
چارەسەرکردنى کێشەکان توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە و دەرکەوتوە کە مێشکى مرۆڤ
تواناى چارەسەریی کێشەکانى لەدواى سەرخەوشکاندن زۆر زیاتر دەبێت.
توێژینەوەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەى کە مێشکمان
کێشەکان بەهۆى بەکارهێنانى شێوازى سەرکەوتو چارەسەر دەکات و ئەو کەسانەش دواى
نیوەڕۆ سەرخەو دەشکێنن لەو کارەدا باشتر بون.
توێژەران دەڵێن: ئەگەر کێشەیەکت هەبو
چارەسەرەکەى ئەستەم دیاربو، سەرخەوێک بشکێنە، چونکە رەنگە ئەو خەوتنە رۆڵێکى
سەرەکى ببینێت لە بیرهێنانەوەى ئەزمونەکانى رابردو بەتایبەت ئەوانەى کە لەکاتى
بەخەبەربوندا بە مێشکمان نەهاتون.
ئەم توێژینەوەیە ئەنجامدراوە لەگەڵ
توێژینەوەکانى پێشوشدا هاوئەنجامە کە لەسەر هەمان بابەت ئەنجام دراون و
ئەوەخراوەتەڕو کە خەوتن مێشک ساف دەکات و هاوکاردەبێت لە چارەسەرکردنى کێشەکان
بەشێوەیەکى داهێنەرانە.
ئەوەشخراوەتەڕو کە لەکاتى سەرخەوشکاندندا جوڵەى
خێراى چاو رودەدات کە ئەویش رێگەیەکە هاوکارى مێشک دەکات یادەوەرییە نوێیەکان بە
یادەوەرییە کۆنەکانەوە ببەستێتەوە و بەمەش هاوکار دەبێت کەسەکە کێشەکانى ئاسانتر
چارەسەر بکات.
162 جار خوێندراوەتەوە