پسپۆڕانی خۆراك باشترین كاتی نانخواردنیان بەم جۆرە دیاریكردوە

KNN : Kurdish News Network
07:14 - 15/02/2025
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانی بواری خۆراک باشترین کاتی گونجاویان بۆ نانخواردن دەستنیشانكردوە و دەڵێن؛ بەرۆژو بونی پچڕپچڕ یارمەتیت دەدات چێژ لە ساڵانی زیاتری خۆشگوزەرانی وەربگریت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

د.ڤاڵتەر لۆنگۆ، بەڕێوەبەری پەیمانگای تەمەن درێژی لە زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا رایگەیاندوە: لەسەر بنەمای توێژینەوەکان دەركەوتوە كە سنوردارکردنی کاتەکانی نانخواردن بۆ (12) كاتژمێر لەڕۆژێکدا كە بەرۆژوبونی پچڕپچڕ ناسراوە؛ یارمەتیدەری لەش دەدات كە تەندروستربێت، ئەوەش وادەكات لەشی مرۆڤ گەنجتر بمێنێتەوە.


دەڵێت: سنورداركردنی نانخواردن بۆ (12) كاتژمێر لە رۆژێكدا، كەسێكی نەدیوە كە بڵێت؛ كاتەكەی زۆرە و لەش پێویستی بە خواردنە و گفتوگۆ لەسەر درێژی كاتەكەی بکات، بەڵكو نانخواردنی زۆربەی خەڵکی ئەمەریکا رۆژانە لەنێوان (14 بۆ 15) كاتژمێردایە.

 

جەختیشدەكاتەوە كە دابەشكردنی رۆژ لە نێوان (12) كاتژمێر نانخواردن و (12) كاتژمێر بەرۆژوبون، بۆ لەش زۆر  باشە و سودی گەورەی هەیە، بەرۆژووگرتنی پچڕپچڕ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش (لەماوەیەكی کورتخایەندا)  هەروەها مەترسی هۆکارەکانی توشبون بە جۆری دوەمی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ كەمتر دەكاتەوە.


ئەم جۆرە نانخواردنە كە لەلایەن دکتۆر لۆنگۆوە بۆ ئەو كەسانەی كە بەنیازن كێش لەشیان كەمبكەنەوە پێشنیار كراوە و بەرۆژوگرتنی پچڕپچڕ ناسراوە، ژەمەكانی خواردن لە  نێوان کاتژمێر (07:00)ـی بەیانی بۆ (07:00)ـی ئێوارەیە، بەڵام لەوماوەیەدا دەتوانرێت ئاو و خواردنەوە بێکالۆریەکانی وەک قاوە و چای رەش بخۆیتەوە.

2343 جار خوێندراوەتەوە