ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی ئەمریکی رایگەیاندوە،
توێژینەوەیەکی نوێ ئامۆژگاری بەساڵاچوانی کردووە، بۆ بەسەربردنی کاتە بەتاڵەکانیان
و بۆ ئەوەی تەندروستی خۆیان بپارێزن، بە خوێندنەوە و نوێژ کردن و مۆسیقا بەسەریبەرن.
تەندروستی:KNNC
توێژەران ئاماژەیان بەوە کردوە کە چالاکییەکانی دیکەی وەک یارییە ڤیدیۆییەکان یان سەیرکردنی
تەلەفزیۆن، ئەو سودانە ناڕەخسێنن کە خوێندنەوە و نوێژکردن و چالاکییەکانی دیکە دەیبەخش.
بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی،
زیاتر لە 55 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشی بیرچونەوە دەبن و ساڵانە 10 ملیۆن
حاڵەتی دیکەی نوێ دەستنیشان دەکرێن.
پسپۆڕانی
تەندروستی جەختلەوەدەکەنەوە، کە پێویستە گرنگی بە چالاکییەکانی جەستە بدرێت بۆ
کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبون بە بیرچونەوە ئەوەش لەرێگەی ئەنجامدانی جوڵەی
چێژبەخش بۆ ماوەی پێنج خولەک رۆژانە لێدانی دڵ بەرزدەکاتەوە.
112 جار خوێندراوەتەوە