خۆشوشتن بە ئاوى سارد لە ناڕێکى دەرونى دورتان دەخاتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:47 - 13/02/2025
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەکى زانسى گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەى کە خۆشوشتن بە ئاوى سارد یاخود چونەناو ئاوى سارد دواى ئەنجامدانى وەرزشێکى قورس چەندین سود بە تەندروستى دەگەیەنێت.

 

تەندروستى:KNNC

 

گروپێکى زانستیی لە زانکۆى ئوسترالیا لێکۆڵینەوەیان لە 12 توێژینەوە ئەنجامداوە تایبەت بە بەکارهێنانى ئاوى سارد بۆ خۆشوشتن کە تێیدا زیاتر لە 320 کەسى وەرزشى بەشداریان تێدا کردوە و دەرکەوتوە کە بەگشتى ئەوانەى ئاوى ساردیان بەکارهێناوە کوالێتى خەویان باشتر بوە و رێژەى دودڵى و ناڕێکى دەرونیشیان کەمتر بوە.

 

تاقیکردنەوەکە دەریخستوە کە بەکارهێنانى ئاوى سارد بۆماوەى 12 کاتژمیر کەسەکە لە کێشە دەرونیی و ناڕێکییە دەرونییەکان دوردەخاتەوە، بە گشتیش کوالێتى ژیانکردنى کەسەکە بەرەو باشتر دەبات.

 

لەبارەى شێوازى خۆشوشتن بە ئاوى سارد، یاخود مانەوە لەناویدا توێژەران رێنمایی دەکەن کە کاتەکەى زۆر نەبێت تا کەسەکە لە ئەگەرى توشبون بە هەوکردن دوربکەوێتەوە، ئەوکەسانەیشى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە ئاگاداربن و ئەگەر هەستیان بە نەخۆشکەوتن کرد، وازبهێنن.


529 جار خوێندراوەتەوە