ئاكپارتی: دەبێت كوردەكانی توركیا و عێراق و سوریا چەك دابنێن

KNN : Kurdish News Network
04:26 - 28/02/2025
جیهان
+
-

دوای بانگەوازەكەی ئۆجەلان، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان دەڵێت: دەبێت هەمو چەکدارە کوردەکانی عێراق و سوریا، بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیشەوە، چەکەکانیان دابنێن.

 

هەواڵ: (KNNC)


ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، عومەر جەلیك، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا، رایگەیاندوە: دوای بانگەوازی  سەرکردەی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ چەك دانان، دەبێت هەمو چەکدارە کوردەکانی عێراق و سوریا، بە هێزەکانی سوریای دیموکراتیشەوە، چەکەکانیان دابنێن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێویستە چەکدارانی کورد لە تورکیا، عێراق و سوریا، چەکەکانیان دابنێن، چونكە بەهیچ جۆرێك  دانوستان لەگەڵ تیرۆریستاندا ناكەن.

1101 جار خوێندراوەتەوە