ئەمڕۆ هەینی، ئۆفیسی هێلکەیی
لە کۆشکی سپی روبەڕوبونەوەی زارەکی "بەهێز" لە نێوان سەرۆکی ئەمەریکا هاوتا
ئۆکراینییەکەی رویدا.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: لەم ماوەیەكدا قسەم لەگەڵ سەرۆكی روسیا
كردوە و ئێستا لە هەمو كاتێك لە رێككەوتن بۆ راگرتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا
نزیك بونەتەوە.
پێش ئەوەی تۆنی دەنگیان
بەرامبەر یەكگتر بگۆڕێت و بەدەنگی بەرز قسەبكەن، ترەمپ بە زێلێنسکی وت: ئێوە قومار
لەسەر دەستپێکردنی جەنگی سێیەمی جیهانی دەکەن، بۆیە دو رێگەتان لەبەردەمدایە، یان
دەبێت رێککەوتنێک بكەن یان ئەوەیە كە واشنتۆن دور دەكەوێتەوە.
لای خۆشیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی،
سەرۆكی ئۆكرانیا وتی: ئێوە هیچ لەبارودۆخی خەڵكی ئۆكرانیا نازانن و تێناگەن
خەڵكەكەی رۆژە قەیرانیاوییەكانیان چۆن تێدەپەڕێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە سوپاسی ئەمەریكا بكەیت
كە لە جەنگەكەكدا هاوكاری پێشكەش كردون، نەك بەئەو جۆرە بەدەنگی بەرز گفتوگۆ بكەیت،
ئەگەر ئەمەریكا نەبوایە روسیا بەچەند رۆژێكی كەم تەواوی ئۆكرانیای داگیر دەكرد.
458 جار خوێندراوەتەوە