وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان دەكەین

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 28/02/2025
جیهان
+
-

چەندین وڵات هەڵویستی خۆیان لەسە پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان راگەیاند و لەو بارەیەشەوە تاران بڵاویكردەوە: پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان دەكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵویستی وڵاتەكەی لەسەر پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشكراكرد و رایگەیاند: پێشوازى لە پەیامەکەى ئۆجەلان دەکەن، بانگەوازەكەی بۆ ئاشتی هەنگاوێکى گرنگە بۆ رەتکردنەوەى توندوتیژى.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كاریگەری پەیامەكەی ئۆجەلان نەك تەنها لە توركیا، بەڵكو كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.


دوێنی پێنجشەممە، لە پەیامێكی مێژویدا كە عەبدوڵا ئۆجەلان لەرێگەی شاندی ئیمراڵییەوە بانگەوازێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا داوایكردبو؛ زمانی گفتوگۆ و ئاشتی پێشبخرێت پارتی كرێكارانی كوردستان چەك دابنێت، هاوكات داواشیكردبو كە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵوەشاندنەوەیان پەكەكە كۆنگرەی خۆیان ببەستن.

85 جار خوێندراوەتەوە