بۆ گەڕانەوەی ئاشتی لەناوچەكەدا،
سعودییە پێشوازی لە پەیامەكەی ئۆجەلان دەكات و رایدەگەیەنێت: هیوادەخوازێت كە ئەم بانگەوازە ببێتە هۆی ئارامی
و خۆشگوزەرانی لە ناوچەكەدا.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دەرەوەی سعودییە لە تۆڕی
كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە، پێشوازی لە بانگەوازەكەی عەبدوڵا
ئۆجەلان، دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) بۆ هەڵوەشاندنەوە و دانانی
چەک دەكات، هیوادەخوازێت كە ئەم بانگەوازە ببێتە هۆی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی.
هەر ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی
ئێران بڵاویكردەوە كە پێشوازى لە پەیامەکەى ئۆجەلان دەکەن، بانگەوازەكەی بۆ ئاشتی
هەنگاوێکى گرنگە بۆ رەتکردنەوەى توندوتیژى بۆیە بانگەوازەكە تەنها لە توركیا، بەڵكو
كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.
دوێنی پێنجشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان لەڕێگەی
شاندێكی دەمپارتییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردبو، ئەو
كاتەی (پەكەكە)ـی دامەزراندوە نکۆڵی لە بونی کورد لە توركیادا دەكرا، داواشی كردوە
كە پارتی کرێکارانی کوردستان كۆنگرەی هەڵوەشاندنەوە ببەستن و تیایدا بڕیای دانانی
چەكیش بدەن.
88 جار خوێندراوەتەوە