ئەمریکا: بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەبێتەهۆی ئاشتی لە ناوچەیەکی ئاڵۆز و پڕ لە کێشە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 28/02/2025
جیهان
+
-

ئەمریکا دەڵێت، بانگەوازەکەی ڕێبەری پەکەکە دەبێتە هۆی ئاشتی لە ناوچەیەکی ئاڵۆز و پر لە کێشە، بەریتانیاش پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوپاتکردەوە.

هەواڵ:KNNC

برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بانگەوازەکەی رێبەری پەکەکەی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ بە پێشهاتێکی گەورە وەسف کرد، ڕایگەیاند: واشنتۆن هیوادارە ئەو هەوڵانە یارمەتیدەر بێت بۆ ئارامی و سەقامگیری لە تورکیا وەک هاپەیمانێکی ئەمریکا لە جەنگ دژی داعش لە  باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو هەوڵانە دەبێتە مایەی ئاشتی بۆ ئەو ناوچە پڕ لە کێشەیە.

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: لەندەن  پێشوازی دەکات لە بەرەوپێشچوونی ئاشتی و ئاسایش لە تورکیا کە هاوپەیمانێکی نزیکی ناتۆ و هاوبەشێکی لەمێژینەی بەریتانیایە لە جەنگ دژی تیرۆر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەریتانیا هانی هەمو لایەک دەدات بۆ ئەوەی  لە پڕۆسەیەکی ئاشتییانە و بونیادنەردا بەشداربن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، وەزارەتەکە هەروەها پشتیوانیەکانی بەریتانیای بۆ پرۆسەی ئاشتی دوپاتکردەوە.

26 جار خوێندراوەتەوە