زۆر کەس لە مانگی رەمەزان توشی دڵەکزێ و ئازاری گەدە دەبن... هۆکارەکان چین؟

KNN : Kurdish News Network
09:38 - 03/03/2025
تەندروستی
+
-

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆری زانستی خۆراک دەڵێت: دڵەکزێ و ئازار و ترشەڵۆکی گەدە، یەکێکە لەو کێشە تەندروستییە باوانەی کە زۆرێک لە رۆژوەوانان لەمانگی رەمەزاندا دوچاری دەبن، هەروەها هۆکار و چارەسەرەکان دەخاتەڕو.

گرنگترین هۆکارەکان:

خواردنی نەشیاو لەکاتی بەربانگ، وەک خواردنەوە گازییەکان

خواردنی بڕێکی زۆر لە ترشیات و خواردنی سوێر و بیبەری توند و بەهاراتی تیژ.

خواردنی بڕێکی زۆر چەوری و سورەوەکراو

خواردنی خۆراک بە بەپەلە بەربانگ و پارشێو

خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە چا، قاوە، ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە

نەخورادنەوەی بڕی پێویست ئاو لەنێوان بەربانگ تا پارشێو

جگەرەکێشان بەتایبەت راستەوخۆ دوای رۆژوشکاندن

پاڵکەوتن یان نوستن راستەوخۆ دوای بەربانگ

چارەسەرەکان:

 

دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی دەبنەهۆی دڵەکزێ و هەڵەباوەکان لەکاتی بەڕۆژوبون

خواردنەوەی کوپێک لە چای گوڵەبەیبون یان گوڵەمێخەک بە گەرمی

خواردنەوەی کەوچکێک هەنگوین و کوپێک ئاوی شلەتێن یان پیاڵەیەک چەرەسی کاڵی نەبرژاو، یان مۆزێک بەتەواوی پێگەیشتبێت یان سێوێک.

زۆرجار رەنگە بە دەرمانێکی دژی دڵەکزێ ئازار و سوتانەوەکە نەمێنێت، بەڵام نابێت بەبەردەوامی و بۆماوەیەکی درێژ بەکاربهێنرێت بەتایبەت ئەگەر نیشانەی دیکەی لەگەڵدا بو.

بەهێواشی خواردن بخۆ، خواردنەکە بە باشی بجو، تا نیو کاتژمێر پاڵمەکەوە

578 جار خوێندراوەتەوە