هەسەدە ئاشكرایكرد، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە شاری حەسەكە توانیوانە
سیخوڕێك دەستگیربكەن كە لە ئەنجامدانی چەندین كاری تیرۆریستی دژی هێزەکانیان بەشداریكردوە.
هەواڵ: (KNNC)
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
بڵاویكردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێكی وردی سەربازییدا هێزەکانی سوریای دیموکرات
توانیویانە لە شاری حەسەکە سیخوڕێک بەناوی (ئیسلام مەعروف) كە نازناوی (ئیسلام
خەفاجی)ـی لێنراوە، دەستگیربكەن كە كاری بۆ رژێمی پێشو كردوە، هەروەها لەچەندین كاری
تیرۆرستی دژی هێزەكانیان بەشداریكردوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، سیخوڕە دەستگیركراوەكە یەكێك بوە لە ئەندامی
ئەو شانە مەترسیدارانەی لە چەندین كاری تیرۆرستی دژی هێزەکانی سوریای دیموكرات بەشدرایكردوە،
بێجگە لە تێكدانی ئاسایشی شارەكان، هێرشی بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
لە حەسەکە و دێرەزور ئەنجامداوە.
راگەیەندراوەكەی هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، هێزەكانی
سوریای جەخت دەكەنەوە لەوەی كە بەردەوام دەبن لە پاراستنی سەروماڵ و ئاسایشی
شارەكانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەركەسێكیش بیەوێت پشێوی دروست بكات، دەستگیری
دەكەن و روبەڕوی سزای دەكەنەوە.
581 جار خوێندراوەتەوە