وەزارەتى پەروەردە،
پشوى بەهارەى لە ناوەندەکانى خوێندن رایگەیاند کە لە 11 ئازارەوە
دەست پێدەکات، بەڵام ئەو ناوەندانەى خوێندن ناگرێتەوە کە بایکۆتیان تیدا
کراوە.
هەواڵ:KNNC
سامان سیوەیلى، وتەبێژى
وەزارەتى پەروەردە رایگەیاند: پشوى بەهارە لەو ناوەندانەی خوێندنی
حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتیان وەک خۆی پیادە کردوە لەگەڵ هەمو ناوەندەکانی خوێندنی
ناحکومی، لە 11ى ئازارەوە دەست پێدەکات.
رونیشى کردەوە، پشوى
بەهارە لە 11ـى 3 دەست پێدەکات و تا 23ـى 3 بەردەوام دەبێت، لە رۆژى دوشەممە 24تى
3ـش دەوامی ئاسایی لە ناوەندەکانى خوێندن دەست پێدەکاتەوە.
بەپێی ئەم راگەیەنراوەى
وەزارەتى پەروەردە، پشوەکە ئەو ناوەندانەى خوێندن ناگرێتەوە کە بایکۆتى هۆڵەکانى
خوێندنیان کردبو، بەڵام لەوبارەیەوە هیچ رونکردنەوەیەک نەدراوە ئایا لە رۆژانى نەورۆزیشدا
لەو ناوەندانە، خوێندن بەردەوام دەبێت، یاخود نا.
302 جار خوێندراوەتەوە