کامەران عوسمان: لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلانەوە تورکیا هەشت جار هەرێمى کوردستانى بۆردومان کردوە

KNN : Kurdish News Network
06:14 - 02/03/2025
کوردستان
+
-

شەوی رابردو تورکیا سنوری قەزای ئامێدیی بۆردومان کرد، ئەندامى رێكخراوێکى ئەمەریکیش ئاشکرایدەکات کە لەدوای پەیامەکەی ئۆجەلانەوە ئەوە هەشتەم هێرشی ئاسمانى سوپای تورکیایە بۆسەر هەرێمی کوردستان.

 

هەواڵ:KNNC

 

کامەران عوسمان، ئەندامی رێكخراوی سی پی تی لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کەناڵى کەی ئێن ئێن راگەیاند: شەوی رابردو سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلوك لە قەزای ئامێدی.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە، بەڵام هیچ هاوڵاتییەک نەبوەتە قوربانی، بەهۆی نزیکی هێرشەکەش لەناو ناحیەی دێرەلوك، ترس و دڵەڕاوکێ لەناو هاونیشتیمانیان دروست بوە. 

 

وتیشی: لە دوای بڵاوبونەوەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان لە رۆژی 27ـی شوبات، تائێستا تورکیا هەشت جار بە توندی هێرشی ئاسمانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و دەیەوێت ئەو بارەگایانەی خۆی بپارێزێت کە لە سنورەکان جێگیریی کردون.

144 جار خوێندراوەتەوە