دۆناڵد ترەمپ، لە واژۆکردنى فەرماندا ژمارەى پێوانەیى
شکاند و لە ماوەى 40 رۆژى دەسەڵاتی سەرۆکایەتییەکەیدا نزیکەى 80 فەرمانى واژۆ کردوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێى بەدواداچونێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا
لەماوەى دەستبەکاربونى لە 20 کانونى دوەمى ئەمساڵ تا ئەمرۆ کە دەکاتە 40 رۆژ 79 فەرمانى
واژۆ کردوە، ئەوەش یەکسانە بە ژمارەى ئەو فەرمانانەى جۆ بایدنى سەرۆکى پێشوى ئەمەریکا
لەو ماوەى یەک ساڵدا واژۆى کردون.
بەپێى بەدواداچونێکى ئاژانسى فرانس پرێس، ترەمپ
ژمارەى پێوانەیى لە واژۆکردنى فەرماندا لە ماوەى 88 ساڵى رابردودا شکاندوە،
چونکە لە دواى ساڵى 1937ەوە هیچ سەرۆکێکى ئەو وڵاتە لەماوەى سەرەتاى دەستبەکاربونیدا
ئەو ژمارە زۆرەى فەرمانى واژۆ نەکردوە.
بەپێى ئەو بەدواداچونەکە، ترەمپ لە 40 رۆژى سەرەتاى
ویلایەتى یەکەمى سەرۆکایەتییەکەیدا تەنها15 فەرمانى واژۆ کردوە.
343 جار خوێندراوەتەوە