سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل
ئاشکرایکرد کە چیتر بزوتنەوەى حەمماس هاوکاریی و پێداویستییەکانى ئاگربەست
وەرناگرێت و جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەر بزوتنەوەکە بارمتەکانیان ئازاد نەکات سزا
دەدرێن.
هەواڵ:KNNC
بنیامین نەتەنیاهۆ،
سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل، لە کۆبونەوەى
هەفتانەى حکومەتەکەیدا رایگەیاند؛ چیتر خواردنى خۆڕایی نادەن بە کەرتى غەززە، وتیشى: بزوتنەوەى حەمماس کۆنتڕۆڵى ئەو
هاوکارییانەى کردوە دەچێتە کەرتەکە و مامەڵەى نادروست لەگەڵ هاوڵاتییان دەکات.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
کە تا ئەوکاتەى حەمماس بارمتەکان ئازاد نەکات هاوکاریی ناگەیەننە کەرتەکە و قۆناغى
یەکەمى ئاگربەست درێژ دەکەنەوە، لەکاتێکدا
حەمماس ناڕازییە و جەخت لە دەستپێکردنى قۆناغى دوەمى دەکات.
نەتەنیاهۆ ئەوەشى وتوە
کە ئەگەر بێتو حەمماس بارمتەکانیان ئازاد نەکات سزایان بەسەردا دەسەپێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئیسرائیل
پێشنیارێکى ئەمەریکاى بۆ راگەیاندنى ئاگربەستى کاتیی لە مانگى رەمەزان پەسەند کرد
و بەوپێیە نیوەی دەستگیرکراوانی ئیسرائیلی لە غەززە، بە
زیندو و مردو، لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستی پێشنیارکراودا ئازاد دەکرێن و ئەگەر
رێککەوتنى ئاگربەستى هەمیشەییش بکرێت نیوەکەى دیکەیش ئازاد دەکرێن.
61 جار خوێندراوەتەوە