جێگری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، نامەی
دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە مەسعود پزیشکیان کردوە، دەشڵێت، لەسەر
داوای سەرۆکی دەزگای داد دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە
ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەلایەتی X ڕایگەیاند، دەستی
لەکار کێشاوەتەوە.
جێگری سەرۆککۆماری
ئێران دەڵێت: "سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران پێشنیاری بۆکردم بۆ کەمکردنەوەی
فشارەکانی سەر کابینەکەی پزیشکیان باشترە دەستلەکاربکێشێتەوە و بگەڕێتەوە سەر
کارەکەی پێشوی لە زانکۆ، منیش زۆر زو قبوڵم کرد و نامەی دەسلەکاركێشانەوەم پێشکەشی
سەرۆککۆمار کردوە".
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا زەریف دەڵێت: لە ماوەی
شەش مانگی رابردو زۆرترین فشار و بێرێزی پێکراوە، دوپاتیشیدەکاتەوە
پشتیوانیەکانی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەردەوام
دەبێت.
پێشتریش میدیاکان بڵاویان کردبوەوە کە دەستلەکارکێشانەوەی
زەریف دوای لێسەندنەوەی متمانە لە عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری
ئابوری وڵاتەکە لە پەرلەماندا هات.
63 جار خوێندراوەتەوە