لەباشوری رۆژئاوای ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆیكردوە بەناو قەرەباڵغییەكی
زۆردا، كە بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەش برینداربون.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ دوشەممە، وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند: لە شاری مانهایم لە باشوری
رۆژئاوای ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆیكردوە بەناو قەرەباڵغییەكی زۆردا و بەهۆیەوە كەسێك
گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك هاوڵاتی دیكەش بەسەختی برینداربون.
وتیشی: بۆ بەشداریكردن لە نمایش و كەرنەڤاڵەكان لەناوچەی راینلاند لە ئەڵمانیا،
هاوڵاتیان كۆبونەتەوە، ئۆتۆمبێلەكەش بەخێراییەكەی لەڕادەبەدەر خۆی كردوە
بەناویاندا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە توانراوە تۆمەتبارەكە
دەستگیربكەن، بەڵام تا ئێستا نازانرێت كە تۆمەتباری دیكەی لەگەڵدایە یان
هەرخۆیەتی.
وتەبێژەكەی پۆلیسی ئەڵمانیا راشیگەیاندوە: ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری (SUV)ـی رەنگ رەشە و ژمارەیەك
هاوڵاتی بەسەرختی برینداركردوە.
پێشتر لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە گروپەكانی داعش هۆشداریان لەسەر هێرشكردنە
سەر چالاكی و كەرنەڤاڵەكانی شاری کۆڵن و نورنبێرگ لەئەو وڵاتە دابو، بۆیە پۆلیسی
ئەڵمانیا ئاستی ئامادەباشییەكانی بەرز كردبویەوە.
434 جار خوێندراوەتەوە