روسیا: دەبێت زێلێنسکی ناچار بە جێبەجێکردنی ئاشتی بکرێت

KNN : Kurdish News Network
05:14 - 03/03/2025
جیهان
+
-


کۆشکی کرێملین، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئامادە نییە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، ململانێی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆشکی سپی بە "ڕوداوێکی بێ وێنە"  وەسفککردوە و  پێیان وایە "نەبونی توانای دیپلۆماسی" سەرۆکی ئۆکرانیای نیشانداوە.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ دووشەممە دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ "دەبێت کەسێک زێلێنسکی ناچار بکات بیروڕای خۆی بگۆڕێت". ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو ئاشتی ناوێت، بۆیە دەبێت وا لێ بکەین ئاشتی بوێت".


دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە، " زێلێنسکی بەدوای ئاشتیدا ناگەڕێت و دەبێت کەسێک وا لێبکات ئاشتی بوێت، دەشڵێت؛ "ئەگەر ئەوروپییەکان بتوانن ئەوە بکەن، ئەوە کارێکی باش دەکەن."

وتەبێژی کرێملین باسی لەوەشکردوە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ئاگاداری ئەوەیە کە ڕویداوە و ئەم ڕوداوانە دەریدەخەن کە تێڕوانینی ڕوسیا بۆ شەڕەکە دروست بوە.

ئەم هەڵوێستەی کرێملین دوای ڕۆژێک دێت لە کۆبونەوەی ئەمنی سەرکردەکانی ئەوروپا لە لەندەن، کە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پلانێکی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرگریکردن لە ئۆکرانیا لە دژی ڕووسیا ڕاگەیاند.


دیمیتری پێسکۆڤ دۆخی ئێستای بە "ئاڵۆز" وەسف کردوە و ئاماژەی بەوەداوە کە هەڵوێستی هاوبەشی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ئۆکرانیا  لەیەکتری نزیکن:
"هەرچەندە پلانی سەرەتایی دەخرێتەڕو، بەڵام هێشتا ناتوانرێت بڵێین ئایا پلانی ئاشتی یەکگرتوو هەیە یان نا".

وتەبێژەکەی کۆشکی کرملین دەڵێت؛ لە داهاتودا دەزانین سیاسەتەکانی ئەوروپا لە ژێڕ کاریگەری پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمەریکادا دەگۆرێت، هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کرد و وتی: ماکرۆن چەندین جار ڕایگەیاندوە کە ئامادەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ پوتین، بەڵام ئەو سەرۆکە هیچ هەنگاوێکی لەمبارەیەوە نەناوە و فەڕەنسا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا بە مەبەستی  بەردەوامبونی شەڕەکە.


177 جار خوێندراوەتەوە