نەتانیاهۆ: دەستكەوتمان لە حەماس زیاتر بوە

KNN : Kurdish News Network
07:14 - 03/03/2025
جیهان
+
-

لەسەر ئازاد نەكردنی بارمتەكان، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: هەڵوێستی وڵاتەكەی بەجۆرێكە حەماس بیری لێ نەكردبێتەوە و دەشڵێت: لە جەنگ و ئاگربەستیشدا دەستكەوتیان لە حەماس زیاتر بوە.


هەواڵ: (KNNC)


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی هەڵوێستی لەسەر ئازادنەکردنی بارمتەكان لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە، دەبێت كە بەجۆرێكە هیچ كاتێك حەماس بیری لێ نەكردبێتەوە.


وتیشی: تا ئێستا حكومەتی ئیسرائیل رێككەوتن و ئاگربەستی غەززەی پێشێل نەكردوە، ئاشكراشیكرد: كە گەڕانەوە بۆ جەنگ كردن لەسەر مێزی وەزارەتی بەرگری و سوپای ئیسرائیلە.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەجەنگی غەززە و ئاگربەستیش، دەستكەوتی ئیسرائیل لە حەماس زیاتر بوە و ئێستاش ئامادەكاری بۆ قوناغی داهاتو دەكەن.

253 جار خوێندراوەتەوە