راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت: بەمەرجی ئامادەیی بۆ
خواستی ئاشتی، ئامادەین لەگەڵ زێلێنسکی گفتوگۆكان دەستپێبکەینەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە چاوپێكەتنیدا لەگەڵ فۆكس نیوز، مایک والتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی
ئەمریکا وتویەتی: لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن، دەکرا بە بەهێزتربونی پەیوەندی
ئابوری ئەمەریکا و ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت،
بەڵام ئێستا بەمەرجی ئامادەیی بۆ خواستی ئاشتی لەگەڵ زێلێنسکی گفتوگۆ دەستپێدەکەنەوە.
وتیشی: لەكاتی كۆبونەوەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رونبو كە زێلێنسکی
ئامادە نییە بۆ ئاشتی، چاوەڕێ بون كە ببیستین پەشیمانە لەوەی کردویەتی و واژۆ لەسەر
ڕێکەوتنەکە بکات هەروەها پابەند دەبێت بەرێكارەكانی وەستاندنی جەنگ.
راوێژکارەكەی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، وڵاتەكەی ناتوانێت
بە شێوەیەكی هەمیشە پشتیوانی جەنگ بكات، بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە كە رێگەی ئاشتی
تاقیبكرێتەوە و ئەمەریكا چاوەڕێی ئەوە دەكات بزانێت كە روسیا و ئۆكرانیا
ئامادەییان بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ تێدایە.
رۆژی هەینی، لە ئۆفیسی هێلکەیی کۆشکی سپی ترومپ و زێلێنسكی روبەڕوی یەكتری
بونەوە، لەلایەن میدیاكانەوە بە روبەڕوبونەوەی "مێژویی" ناونرا و گرژی لەنێوان هەردو
سەرك دروستبو كە تیایدا سەرۆكی ئەمەریكا وتیبە سەرۆكی ئۆكراینای وت؛ ئێوە قومار لەسەر
دەستپێکردنی جەنگی سێیەمی جیهانی دەكەن، لە جەنگ لەگەڵ روسیا، ئەمەریكا هاوكاری كردون
بەڵام بەهیچ شێوەیەک وەک سوپاسگوزار مامەڵە
ناکەن.
405 جار خوێندراوەتەوە