سەڵاحەدین دەمیرتاش لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبوڵ چاوی بە هاوسەرەکەی کەوتوە و هەر لەوێیش بە تەلەفون لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی قسەی کردوە
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەنوسی تورک یڵدری ئۆغور لەبارەی پەیوەندی
تەلەفونی نێوان سەڵاحەدین دەمیرتاش و دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند، بەڵی هەواڵەکە ڕاستە،
بەڵام ئەوانەی کەمێک لەبارەی یاسا و زیندانەکانەوە شارەزان، دەزانن کەس لە زیندان
پەیوەندی بە کەسێکی ترەوە ناکات، تەنانەت ئەگەر دەوڵەت باخچەلیش بوبێت.
ئەو ڕۆژنامە نوسە لەبارەی شێوازی ئەنجامدانی پەیوەندیە
تەلەفونیەکەوە دەڵێت: ئەو پەیوەندییە لە نەخۆشخانەیەکی ئیستانبوڵ ڕویداوە کاتێک رۆژی
هەینی باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەلاحەدین
دەمیرتاش لە ئیستەنبوڵ نەشتەرگەری بۆ کرا پێش ئەوە، دەمیرتاش داوای مۆڵەتی لە وەزارەتی
داد کردوە بۆ ئەوەی لەکاتی نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانە ئامادە بێت، دواتر داواکارییەکە
دراوە بە ئەردۆغان و ئەویش ڕەزامەندی دەربڕیوە.
ڕۆژنامەنوسەکە دەڵێت: دوای ڕەزامەندییەکە دەمیرتاش
چوەتە ئەستەنبوڵ بۆ نەخۆشخانە بۆلای هاوسەرەکەی و لەو کاتەدا دەوڵەت باخچەلی پەیوەندی
پێوە کردوە.
لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەوە ئەو ڕۆژنامەنوسە
تورکە دەڵێت: گفتوگۆکانیان ئەرێنی بوە و باخچەلی سوپاسی دەمیرتاشی کردوە لەبارەی ئەو
ڕاگەیەنراوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردو سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بڵاوی کردەوە.
350 جار خوێندراوەتەوە