بە پێچەوانەی ڕێنماییە تەندروستییەکان، ڕۆژنامەی نیویۆرک
پۆست بڵاویکردەوەتەوە، ئیدیت هیڵ کە خانمێکی
بەریتانییە، لە ئاهەنگی 106 ساڵەی لەدایکبونیدا، رایگەیاندوە؛ هۆکاری تەمەن درێژییەکەی خواردنی بەردەوامی "شۆکۆلاتە، شیرینی و ئاهەنگگێڕانە".
هەمەڕەنگ:KNNC
ئیدیت هیڵ، لە 3ی
ئازاری ساڵی 1919 لەدایکبوە، شایەتحاڵى دوو جەنگی جیهانی و ئاهەنگی تاجەگوڵینەی پێنج پاشا و گۆڕینی 23 سەرۆک وەزیرانی
وڵاتەکەی بوە و تا تەمەنی 100 ساڵی بە تەنها ژیاوە
و ماوەی شەش ساڵیشە لە خانەی بەساڵاچوان نیشتەجێیە.
خانمە 106 ساڵەکە کە ئێستاش تەندروستی زۆر باشە، بە نیویۆرک پۆستی وتوە؛ هەرگیز جگەرە نەکێشاوە و زۆر بەکەمیش خوادنەوە کهولییەکانى خواردوەتەوە، کە لێیان پرسیوە "چۆن ئەوەندە ساڵ تەندروست بویت وتویەتی؛ سەربەخۆبون، زۆر خواردنی شۆکۆلاتە و شیرینی لەگەڵ ئاهەنگگێڕان".
بۆ ئەو مەبەستەش،
نۆرینگەی بەساڵاچوان ئاهەنگێکی تایبەتی بۆ ئامادەکرد بە کێکی شۆکۆلاتە کە دڵخوازی
خۆیەتی، داواشیان لە خەڵک کرد 106کارتی پیرۆزبایی
بۆ بنێرن، خانەکە بە نیویۆرک پۆستی وتوە؛ تا ئێستا
40 کارت وەرگیراوە، ستافەکەش هیوادارن بگەنە ئامانجەکەیان.
کوڕەزای ئیدیت کە
تەمەنی 86 ساڵە، دەڵێت؛ نەنکى کەسێکى ماندو، میهرەبان، کۆمەڵایەتییە و ماوەیەکى زۆریش بەتەنها ژیاوە، تا ئێستاش بە جۆش و خرۆشەوە هەواڵی ئەندامانى خێزانەکەى دەپرسێت.
486 جار خوێندراوەتەوە