ژمارەى ئەو کەسانەى
داواکاریی کشاندنەوەى رەگەزنامەى کەنەدیان لە ئیلۆن مەسک کردوە زیاتر لە 250 هەزار
کەسى تێپەڕاندوە بەو بیانوەى هەوڵى سڕینەوەى سەروەریی وڵاتەکە دەدات.
هەمەڕەنگ:KNNC
ئیلۆن مەسک کە بە
پشتگیریی سەرسەختى ترەمپ و بڕیارەکانى دادەنرێت لە ئێستادا هەوڵدەدرێت رەگەزنامە
کەنەدییەکەى لێبسەنرێتەوە ئەویش ئەو هەوڵە بە گاڵتەجاڕانەوە باس دەکات.
یەکێک لەو تۆمەتانەى
لە داواکارییەکە ئاڕاستەى مەسک کراوە ئەوەیە کە چوەتە ناو ریزى حکومەتێکى
بیانییەوە کە هەوڵى سڕینەوەى سەروەریی کەنەدا دەدات و بەشدارى ژمارەیەک چالاکیی
دەکات کە پێچەوانەى بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانى کەنەدایە.
لەوبارەیەوە ئیلۆن مەسک،
ملیاردێرەکەى جیهان لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بە
گاڵتەجاڕانەوە نوسیویەتى:"کەنەدا دەوڵەتێکى راستەقینە نییە".
پێشتر ئەم هاوکار و هاوڕێ نزیکەى ترەمپ چەند
جارێک سەروەریی کەنەداى خستبوە ژێر پرسیارەوە و گاڵتەى بە سیاسییەکانى وڵاتەکە
دەکرد و داواى کردوە بکرێتە یەکێک لە ویلایەتەکانى ئەمەریکا.
281 جار خوێندراوەتەوە