زیرەكی دەستكرد هەڕەشە لە مۆنتێر و دیزاینەرەكان دەكات؟

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 11/04/2025
هەمەڕەنگ
+
-

بۆ ئاسانكاری لە بەكارهێنان و بەرزكردنەوەی كوالێتی وێنە و ڤیدیۆكان، كۆمپانیای ئەدۆب بە پاڵپشتی زیرەكی دەستكرد وەشانی نوێی پڕۆگرامەكانی فۆتۆشۆپ و پریمیێر پرۆ دەخاتە بازاڕەوە.

 

هەمەڕەنگ: (KNNC)


بەئامانجی هاوكاریكردنی دیزانینەرەكان و ئاسانکاری بۆ دەستکاریکردنی وێنە و ڤیدیۆ لەلایەن بەکارهێنەرانی پڕۆگرامەكان بۆ هەمو ئاستەکان، كۆمپانیای ئەدۆب خستنە بازاڕی نەوەی نوێی پرۆگرامە بەناوبانگەکانی فۆتۆشۆپ و پریمیێر پرۆی لەگەڵ كاركردنیان بەزیرەکی دەستکردی راگەیاند.

 

لە راگەیەندراوێكدا، کۆمپانیاکە بڵاویكردوەتەوە؛ بۆ ئەنجامدانی رێکخستنی ئاڵۆز كەبە یەک کلیک دەتوانێت توخمە نەخوازراوەکانی ناو وێنە و ڤیدیۆكانت لەگەڵ رێکخستنی رەنگەكانی وێنە و هاوسەنگی راگرتن لە باشترکردنی روناکی، ئەم ئامرازە نوێیانە کە بە "بریکاری داهێنەر" وەسف دەکرێن و پشت بە تەکنەلۆژیای (AI) زیرەكی دەستكرد دەبەستن بۆ هەردو پڕۆگرامەكە زیادكراوە.

 

رونیكردوەتەوە، لە پڕۆگرامی (Premiere Pro)ـدا ئەدۆب بەشێوەیەكی بەفراوان تایبەتمەندی "زیرەکی میدیا"ـی  زیادكردوە كە ئەرکی بڕین، پۆلێنکردنی گرتە ڤیدیۆییەکان، رێکخستنی رەنگ و پرۆسێسکردنی ئۆتۆماتیکی دەنگەکان لەخۆبگرێت، كە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کات و بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمهێنان.

 

كۆمپانیای ئەدۆب ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئامانجی زیادكردنی ئەم تایبەتمەندانە بۆ جێگرتنەوەی مۆنتێران و  دیزاینەرەكان نییە، بەڵکو پشتگیریکردنی كارەكەیانە بە تەکنەلۆژیای یارمەتیدەر بۆ زیاتر کارامەیی.

 

بڕیارە وایە كۆمپانیای ئەدۆب بەشێوەیەكی فەرمی یەکەم "وەشانی نوێی پاڵپشتیكراو بە زیرەکی دەستكرد" بۆ فۆتۆشۆپ لە (24ـی نیسان) لە لەندەن نمایش بكات.

121 جار خوێندراوەتەوە