سەڵاحەدین دەمیرتاش یەکێک لە نوێترین ڕۆمانەکانی
بە ناوی جەمال لەم مانگەدا بڵاودەکاتەوە، ئەوەش حەوتەم کتێبییەتی لە زینداندا
نوسیبیتی.
هەمەڕەنگ: KNNC
چاپخانەی "دویبنوت" ڕایگەیاند، سەڵاحەدین
دەمیرتاش لە ڕۆژی 25 نیسان رۆمانە نوێیەکەی بەناوی "جەمال" بڵاودەکاتەوە.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی ئەو چاپخانەیە، دەمیرتاش،
پێشتر سێ کتێبی کورتەچیرۆکی بەناوەکانی سیهیر، دەوران و باوکم، بڵاو کردوەتەوە جگە
لەوەش سێ رۆمانی بەناونیشانی لەیلان، ئەفسون و دوانەی ئەرافتا بڵاوکردوەتەوە.
دەمیرتاش رۆمانە نوێیەکەی پێشکەش بە تاهیری
باوکی و عەلاعەتین مامی و فیراتی برازای کردوە، کە بەرهەمێکی ئەدەبییە و بە رەخنەی
کۆمەڵایەتی و ئاماژەی سیاسی و نیشاندانی کارەکتەری بەهێز، دەخرێتەبەر دیدی
خوێنەران.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی
گەلان ناسراو بە ''هەدەپە'' لە تشریی دوەمی ساڵی 2016ەوە دەتسبەسەرکراوە و
ساڵی ڕابردو لەلایەن دادگای تورکیاوە بە 42 ساڵ زیندانی سزادرا.
لەماوەی هەشت ساڵی زیندانیدا ئەو سەرکردە
کوردە کە بەهۆی پرسی کوردەوە لە تورکیا دەستگیرکراوە بە بڵاوکردنەوەی
ڕۆمانی جەمال حەوتەم كتێبیی خۆی بڵاودەکاتەوە.
بەشێک لە کتێبەکە...
لە زبڵدانێکدا چاوم پێی کەوت؛ شەرمن و ترسنۆک
بوو دیار بوو کە برسی بووە، بەڵام هێشتا بڕیاری نەدابوو کە ئایا زبڵەکان بگەڕێت یان
نا. ...چاوە ڕەشەکانی جێت بریقەیان لەدەستدابوو، شانەکانی کەوتبوونە خوارەوە و لێوەکانی
درزیان تێکەوتبوو، یەکەم خواردنم پێدا کە لە زبڵدانەکە دۆزیبوومەوە؛ دوودڵ بوو،
چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک، قوڕگی توند بوو. ... هەوڵی دەدا ئازاری نەدەم لەکاتێکدا
ئەو نانە گەنمەشامییەی کە پێمدا گازی لێگرت، دیارە بەهای ‘نان’ی دەزانی، ئەو ‘نا
منەت’ نەبوو، چەند پارچە خواردنێکی ترم پێدا؛ بۆ یەکەمجار زەردەخەنەی کرد، ددانە
سپییە بەفرینەکانی دەموچاوی ڕووناک کردەوە، ئێمە نەماندەتوانی بە زمانی یەکتر قسە
بکەین، بەڵام پەیوەندیکردن بە زمانی گشتگیری چاکە قورس نەبوو”.
شەقام دوا پەناگەی ئەوانەی کەوتوون، ئەوانەی دەربەدەر
بوون، ئەوانەی بێ ماڵ و حاڵ بوون، ئەوانەی لەناکاو شتێک لەناو خۆیاندا چەقاوە، ئەوانەی
بە گێڕەکانی تایەی بێبەزەییانە پارچە پارچە کراون، لەوێدا خۆشی مرۆڤبوون/مانەوەی
مرۆڤ، هاودەنگی، هاوبەشکردنی پارچە نانێکیش ئەزموون دەکرێت؛ و ئازاری وازهێنان،
ئازاری سەری بە زەویدا. ئێمە شاهیدی هەم باشترین و هەم خراپترین لایەنی مرۆڤەکان دەبین.
بەڵام گرنگ ئەوەیە گوێ لە "دەنگی" شەقام نەگریت، ئەوەیە خۆت ئەو "دەنگە"
بیت.
چونکە شەقام ئازادییە، ئازادی لە شەقامە.
172 جار خوێندراوەتەوە