ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنەی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لازقییه و ته‌رتوس
و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای سوریای كرد و دەڵێت: توندوتیژییەكانی
سوریا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، مەترسی ئەوەی لێدەكرێت كە شه‌ڕی تائیفی له‌و
وڵاتەدا دروستببێت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی،
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوه، بەشێكی كۆبونەوەكەی بۆ روداوەكانی چەند رۆژی
پێشوی سوریا تەرخانكرد كە تیادا ئه‌مه‌ریكا و روسیا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان سەبارەت
بەسه‌ركۆنه‌كردنی توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لازقییه و ته‌رتوس و چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای سوریای خوێندەوە و ئەنجومەنەكەش
راگەیەندراوەكەی بەبڕیاری ژمارە (2254) په‌سندكرد.
لەبەشێكی
راگەیەندراوەكەدا هاتوە: توندوتیژییەكانی سوریا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، مەترسی
ئەوەی لێدەكرێت كە شه‌ڕی تائیفی له‌و وڵاتەدا دروستببێت، داواشی كردوە لە
هەمولایەك كردوە كە ئه‌و توندوتیژییانه ڕابگرن مەترسی لەسەر سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان
و شوێنه مه‌ده‌نییه‌كان دروستنەكەن.
راگەیەندراوە ئاماژەی
بۆ ئەوەشكردوە، ئه‌نجومه‌نەكە هانی حكومه‌تی سوریا دەدات كە بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان و لێپرسینه‌وه له بكه‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان، رێوشوێنی
یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە وڵاتەكە روبەڕوی كارەساتی
مرۆیی دیكە نەبێتەوە.
پێشتر لە پارێزگاکانی
لازقییە و تەرتوس شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی نوێ سوریا و
لایەنگرانی ڕژێمی پێشوی سوریا رویدا، دوای روداوەكەش ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری
سوریا بڵاویكردەوە كە لیژنەیەکی سەربەخۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکانی کەناراوەکانی
سوریا پێکهێناوە.
2187 جار خوێندراوەتەوە