"تا كۆتایی ئەم سەدە پلەكانی گەرما 3 بۆ 4 پلە بەرزتر دەبنەوە"

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 08/04/2025
هەمەڕەنگ
+
-

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوای جیهان، پلەکانی گەرما لە جەمسەری باکور بەراورد بەناوچە گەرمەكانی جیهان (3 بۆ 4) پلەی سەدی بەرزتر دەبنەوە كە ئەوەش مەترسییە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

 

پاڤێل تۆرۆپۆف، مامۆستای یاریدەدەر لە كۆلێژی جوگرافیای زانكۆی مۆسكۆ رایگەیاند: بەراورد بە ناوچە گەرمەكان، پلەکانی گەرما لە وڵاتانی باکور خێراتر بەرزدەبنەوە ئەوەش هۆكارەكەی بۆ تێكەڵبونی هەوای سارد لە پانی جەمسەرییەکان دەگەڕێتەوە و پێشبینیش دەكرێت تا کۆتایی سەدەی بیست یەک پلەكانی گەرما لە جەمسەری باکور (3 بۆ 4)  پلەی سەدی بەرزتربێتەوە.


وتیشی: زۆر قورسە کاریگەری گۆڕانکارییەكانی کەشوهەوا لە جیهاندا لەسەر دروست ببێت، بەڵام كاتێكیش دەستی پێکردبێت، ناتوانرێت بە ئاسانی بوەستێنرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی توانەوەی تەواوەتی سەهۆڵی دەریاکان.


مامۆستاكەی كۆلێژی جوگرافیای لە زانكۆی مۆسكۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەراورد بەتێكڕای پلەكانی گەرما لە جیهاندا، پلەکانی گەرما لە روسیا، خێراتر بەرزدەبێتەوە كە ئەوەش مەترسییەكە و روی لە جیهان كردوە.

125 جار خوێندراوەتەوە