نەپەگە: بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە هەمو هێزەکانمان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 02/03/2025
کوردستان
+
-

نەپەگە ڕایگەیاند: بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە هەمو هێزەکانییان دەگرێتەوە، دەشڵێت: هێزەکانیان لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکان مافی تۆڵەسەندنەوەیان هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکاندا مافی تۆڵەسەندنەوەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: لە چوارچێوەی بانگەوازی ئۆجەلاندا، پەکەکە بڕیاری ئاگربەستی دا، کە بڕیارەکە لە دوێنێوە دەستی پێکردوە و هەمو هێزەکانییشیان دەگریتەوە.

باسی لەوەشکردوە: هەمو ئەو فەرماندەیی و یەکینەکانی پەیوەندیدار دەبێت بەرامبەر بەو بڕیارەی کە پارتەکەیان وەریگرتوە بە هەستیارییەوە نزیک ببنەوە و بە تەواوی جێبەجێی بکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو: بڕیاری ئاگربەست بە تایبەتی بۆ ئەو ‌هێزانەیانە کە لە تورکیا و باکوری کوردستانن، بۆیە هەمو تیمە فیداییەکان لەم پرۆسە مێژوییەدا هەڵوێست و تێکۆشانێکی تەواو پێش بخەن، دەبێت هەمو هەپەگە و یەکینە پەیوەندیدارەکانی هەستیار بن و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن.

182 جار خوێندراوەتەوە