مامەڵەی تۆماری خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان دەدرێتە کەرتی تایبەت، بەگوێرەی
زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای KNN، ئەو کۆمپانیایەی بەو کارە
هەڵدەستێت بۆ دامەراندنی سیستمێکی ئەلیکترۆنی زیاتر لە 14 ملیار دیناری لە حکومەت
وەرگرتوە.
هەواڵ:KNNC
بەگوێرەی نوسراوێک کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتوە، لەمەدوا کارەکانی
بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانوبەرە دەدرێتە کۆمپانیایەک.
کۆمپانیاکە بڕی 14 ملیار و 350 ملیۆن دینار لە حکومەت وەردەگرێت بۆ
دروستکردنی ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییە.
پەیامنێری KNN لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو سیستمەی ئێستا کاری پێدەکرێت، کارئاسانییەکی زۆری بۆ
هاوڵاتییان کردوە تا ئێستاش نازانرێت
هۆکاری ئەو گۆڕانکارییە چییە و بۆچی تۆماری مامەڵەی خانوبەرە دەدرێتە کەرتی
تایبەت.
325 جار خوێندراوەتەوە