ئەمڕۆ یەکەم رۆژى
مانگى رەمەزان دەستپێکرد، لەگەڵ هاتنى ئەم مانگە پیرۆزەشدا رۆتینەکانى رۆژانەمان
دەگۆڕێت و دیارترینیان گۆڕینى شێوەى خواردن و خەوتنمانە کە بەهۆیەوە توشى کێشەى
سیستمى هەرسى و کوالێتى خەو دەبینەوە، هەربۆیە پسپۆڕان باشترین کاتیان لەڕوى
زانستییەوە بۆ پارشێوکردن داناوە کە کاریگەرییەکى گەورەى هەیە.
تەندروستى:KNNC
بۆئەوەى جەستەمان
ئاسان لەگەڵ هاتنەوەى ئەم مانگە پیرۆزە رابێین و دوچارى کێشە تەندروستییەکان
نەبینەوە، کۆمەڵێک رێنمایی هەیە پێویست جێبەجێیان بکەین، توێژینەوەکانیش ئەوەیان
خستوەتەڕو کە کاتى پارشێوکردن راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کاتژمێرى بایۆلۆجى
جەستەکان دەبێت.
پسپۆڕانى بوارى
تەندروستى ئەوەدەخەنەڕو کە خەوتن راستەوخۆ دواى نان خواردن کێشە بۆ سیستمى هەرس
دروست دەکات و ئەمەش کاریگەریی لەسەر دروستکردنى هۆرمۆنى مێلاتۆنین دەبێت کە
وادەکات خەوەکانمان قوڵ نەبێت و کێشەمان بۆ دروست بکات.
ئاگادارى ژەمە چەورەکان بن:
خواردنى ژەمى چەور و پڕ کاربۆهیدرات دەبێتەهۆى بەرزبونەوەى خێراى
رێژەى شەکر لە خوێندا، لەگەڵیشیدا لەخێرایی ئەو رێژەى شەکرە دادەبەزێت، بۆیە
وادەکات چەند جارێک لەخەو هەڵبستن، بۆیە خەوتنەوە راستەوخۆ دواى پارشێوکردن کارێکە
راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر جەستە و سیستمى هەرسمان دەکات.
بۆئەوەى خەوێکى باشت هەبێت، پسپۆڕان ئەم
رێنماییانەیان داناوە بۆ پارشێوکردن:
ژەمى سوک و باڵانس هەڵبژێرن
پسپۆڕان باشترین ژەمەکانیان بەو ژەمانە داماوە
کە دەوڵەمەندن بە پرۆتینى تەندروست و چەورى تەندروست وەک ماست و چەرەساتەکان،
پێویستە لەو خواردنانە دوربکەونەوە کە چەورن و خواردنەوەکانیش نەخورێتەوە کە
کافایینى تێدایە.
کاتى پارشێو دیاریبکرێت
پێویستە پارشێوکردن کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر
پێش خەوتن بێت تا کات بدرێت بە سیستمى هەرس خواردنەکان هەرس بکات پێش ئەوەى بچیت
بۆ خەوتن.
شوێنێکى باش بۆ خەوتن دابنێ
دەتوانیت لەڕێی رەخساندنى کەشێکى باش و گونجاو
بۆ خەوتن کوالێتى خەوەکەت بەرەوپێش ببەیت، گڵۆپەکان بکوژێنەرەوە و پلەى گەرمی
ژورەکە رێکبخە، گوێ لە دەنگى هێمن بگرە تا دەخەویت.
207 جار خوێندراوەتەوە