ئەو کەسانەی شەقیقەیان هەیە دەتوانن بەرۆژوبن؟

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 02/03/2025
تەندروستی
+
-

لەروی زانستییەوە لەکاتی بەرۆژوبوندا ئازاری نەخۆشی شەقیقە و لایەکی سەر زیاد دەکات، توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەوانەی بۆ زیاتر لە 14 کاتژمێر بەرۆژو دەبن، ئەگەری توشبونیان بە لایەکی سەر زیاترە لەوانەی ماوەی رۆژوبونەکەیان کەمترە.

 

تەندروستی:KNNC

 

د. هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بەنج و ئازارشکاندن باسی لەچەند هۆکارێک کردوە کە دەبنەهۆی زیادبونی سەرئێشەی شەقیقە لەمانگی رەمەزاندا...

 

-وشکبونەوەی لەش بەهۆی کەمخورادنەوەی ئاو

-بەرزبونەوەی فشاری خوێن

-کەمخەوی و تێکچونی کاتی خەو لە مانگی رەمەزان

-دابەزینی رێژەی شەکر لە لەشدا

-  گۆڕانکاری لەکاتی خواردنی چارەسەرەکان

چ کاتێک نەخۆشێکی شەقیقە دەتوانێت بە ڕۆژو بێت؟

 
-لەکاتێکدا کە نۆبەی سەرئێشەکە کۆنتڕۆڵکراوە و بە ڕێژەیەکی کەم دێت، واتە لە مانگێکدا تەنها سێ بۆ چوار جار نەخۆشەکە تووشی دەبێت.

-سەرئێشەی شەقیقەکە تەنیا لەھەندێک حاڵەتی دەگمەندا دەردەکەوێت و ئەویش بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.


چ کاتێک ناتوانێت بە ڕۆژوو بێت؟

 
-ئەو کەسانەی لە دەجار زیاتر لە مانگێکدا توشی سەرئێشە دەبن و بەشێوەیەکی ناڕێک توش دەبن.

-ئەو کەسانەی سەر ئێشەی ھێشووی (cluster headache)کە پێی دەوترێت سەر ئێشەی عنقودیان لەگەڵدایە .

چ کاتێک دەبێت ڕۆژووەکە بوەستێنرێت ؟

- زیادکردنی نەوبەی سەرئێشەکە و جاری توشبونی لەگەڵ نەمانی توانای کۆنتڕۆڵکردنی.

-ئەگەر سەرئێشەکە نیشانەی تری لەگەڵدا بوو، وەک سکچون و تا و ڕشانەوە، ئەوکات پێویستە ڕای پزیشکەکەت وەربگریت و ڕۆژوەکەت بوەستێنی .


چەند ئامۆژگارییەک بۆ کاتی بەربانگ :

 
- ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆ لەنێوان (8-12)پەرداخ ئاو بە لایەنی کەمەوە.

- دوربکەوە لەو خواردنانەی کە لەوانەیە سەرئێشەکە دروست بکەن، وەکو : ئایس کریم و مۆتا، پەنیر ، ساردەمەنیەکان ...ھتد.

- ڕێکخستنی کاتی ژەمەکان و ڕێکخستنی کاتی خەو لە ڕەمەزاندا.

- کەمکردنەوەی بەکارھێنانی  بەھارات و خوێ و تەوابل و بۆنخۆشکەرەکان بۆ ناوخۆراک.

- کەمکردنەوەی شیرینیەکان و ئیشی ھەویر، خواردنە چەورەکان کەڕێژەی چەورییان بەرزە.

-ئەو خواردن و خواردنەوانە کەمبکەرەوە کە ڕێژەیەکی زۆر کافاینیان تیادایە، وەکو خواردنەوە گازییەکان ، نەستەلە ، چا و قاوە

چەند ئامۆژگارییەک بۆ کاتی پارشێو:
- بەڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆرەوە.
تا دەتوانیت ژەمی پارشێو دوابخە بۆ نزیک کاتی بانگی بەیانی .
-ئەو چارەسەرانەی بۆت نوسراوە لە کاتی بەربانگدا بیخۆ، پێش دەستکردن بە ڕۆژوو گرتن.
- دو بکەوە لە خواردنی سوێر و شیرینی زۆر.
-ئەو خواردنانە بخۆ کە کاربۆھیدراتە ئاڵۆزەکانی تیادایە و  ھەستی تێربوون دەبەخشن وەکو :  دانەوێڵە تەواوەکانی وەکو؛ ئاردی بۆر ، برنجی بۆر ، ھەندێک سەوزەی وەکو :  پەتاتە، بەزالیای سەوز ، بروکلی، سپێناغ، پیاز، سیر ، لەھەندێک میوەی وەکو : توو، کیوی ، ھەناریشدا ھەیە .

210 جار خوێندراوەتەوە